خه‌ندان-
به‌رپرسانی هه‌رێمی ساوس ئۆسێتیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایانگه‌یاندوه، به‌هۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاره‌زوی بون به به‌شێك له خاكی روسیا ده‌كه‌ن، بڕیاریانداوه 17ی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ ریفراندمێك له پێناو ده‌نگدان بۆ بون به به‌شێك له خاكی روسیا رێكبخه‌ن و له ئه‌گه‌ری ده‌نگدانی زۆرینه‌ی هاوڵاتیان به به‌ڵێ ئه‌وا هێزه‌كانی روسیا پارێزگاری له ده‌نگی هاوڵاتیانی ئه‌و هه‌رێمه ده‌كه‌ن.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، به‌رپرسانی هه‌رێمی ساوس ئۆسێتیا-ی وڵاتی جۆرجیای هاوسنوری له‌گه‌ڵ روسیا رایانگه‌یاندوه، بڕیاریانداوه ریفراندمێك له پێناو چونه سه‌ر سنوری روسیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بڕیاریانداوه له رۆژی 17ی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌نگدان له‌سه‌ر بون به به‌شێك له خاكی روسیا ئه‌نجامبدرێت
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، بڕیاریانداوه له رۆژی 17ی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌نگدان له‌سه‌ر بون به به‌شێك له خاكی روسیا ئه‌نجامبدرێت و ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیانیان به به‌ڵێ بێت، ئه‌وا هێزه‌كانی روسیا پارێزگاری له مافی ده‌نگده‌ران و هاوڵاتیانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی جۆرجیا ده‌كه‌ن.
هاوڵاتیانیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاره‌زوی بون به به‌شێك له روسیا ده‌كه‌ن
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌ناتۆلی بیبیڵۆڤ، كه‌سی یه‌كه‌می هه‌رێمی ساوس ئۆسێتیا-ی جۆرجیا له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندمهكهوه رایگه‌یاند، هاوڵاتیانیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاره‌زوی بون به به‌شێك له روسیا ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بوه‌تە هۆی ئەوەی بڕیاری رێکخستنی ده‌نگدانێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بدەن.