خه‌ندان-
بڕیاربو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و له‌باره‌ی دو ته‌وه‌ر گفتوگۆ بكرێت، كه یه‌كێكیان ده‌نگدان بو له‌سه‌ر یاسای پاڵپشتیكردنی کت‌وپڕ بۆ ئاسایشی خۆراک، به‌ڵام بۆ پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به فراكسیۆنه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه، كۆبونه‌وه‌كه دواخرا.
لەسەر داوای هەندێک کوتلەی پەرلەمانی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دواخرا
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا به سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند، "لەسەر داوای هەندێک کوتلەی پەرلەمانی و بۆ راوێژی زیاتر له‌باره‌ی یاسای پاڵپشتیكردنی کت‌وپڕ بۆ ئاسایشی خۆراک، دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دواخرا".
بڕیاربو له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای پاڵپشتیكردنی کت‌وپڕ بۆ ئاسایشی خۆراک بدرێت
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، بڕیاربو له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای پاڵپشتیكردنی کت‌وپڕ بۆ ئاسایشی خۆراک بدرێت، له ته‌وه‌ری دوه‌میشدا له‌باره‌ی روداوه‌كانی شنگال و پێكدادانی هێزه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) گفتوگۆ بكرێت.
11ی ئه‌م مانگه‌ش په‌رله‌مانی عێراق بڕیاربو كۆببێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌تاوان ناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات، به‌ڵام كۆبونهوهكی دواخست.
پێشتر ڕه‌سوڵ عه‌بدولجه‌بار حلفی ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبو، "گرنگترین پڕۆژه‌یاسا كه ڕه‌وتی سه‌در پاڵپشتی ده‌كات پرۆژه‌یاسای به‌تاوان هه‌ژماركردنی ئاساییكردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و له‌و ڕوهشهوه ده‌ست بهههنگاوهكان ده‌كه‌ین".