خه‌ندان-
زانایانی چین ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایانگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی چڕ له‌سه‌ر پێكهاتوه‌كانی هه‌ساره‌ی مانگ و چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كه‌شتی گه‌ڕۆكی"چرۆنۆگ"ه‌وه ره‌وانه‌ی زه‌ویكروه، ده‌ركه‌وتوه پێچ 700 (حه‌وتسه‌د) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاو له‌سه‌ر روی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بونی هه‌بوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، زانایانی چین له توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا رایانگه‌یاندوه، دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌چه‌ند پێكهاتویه‌كی سه‌ر روی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و لێكۆڵینه‌وه‌له‌چه‌ند وێنه‌یك كه له‌لایه‌ن "چرۆنۆگ"، كه‌شتی گه‌ڕۆكی سه‌ر روی مه‌ریخه‌وه نێردراوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی، ده‌ركه‌وت كه روی ئه‌و هه‌ساره‌یه ئاوی له‌سه‌ر بوه.
ئه‌و سامپڵ (نمونانه) بونی ئاو له‌سه‌ر روی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بۆ پێش 700 (حه‌وتسه‌د) ساڵ له مه‌وبه‌ر ده‌سه‌لمێنن
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، ئه‌و سامپڵ (نمونه) و وێنانه‌ی كه ئه‌و كه‌شتیه گه‌ڕۆكه ره‌وانه‌ی زه‌وی كردوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش به‌ڵگه‌ی پێویست ده‌رباره‌ی بونی ئاو له‌سه‌ر روی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بۆ پێش 700 (حه‌وتسه‌د) ساڵ له مه‌وبه‌ر ده‌سه‌لمێنن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی سه‌رده‌می ئامه‌زۆنیدا ئاو له‌سه‌ر روی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ وشكی كردوه
بسیان له‌وه‌شكردوه، پێش 3.000.000.000 (سێ ملیار) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌سه‌ر ده‌می جیۆلۆجیدا كه به سه‌رده‌مه‌ی "هستێریا" ناسراوه، سه‌رچاوه‌ی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌سه‌ر روی هه‌ساره‌كه بونی هه‌بوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی سه‌رده‌می ئامه‌زۆنیدا ئاو له‌سه‌ر روی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ وشكی كردوه.
ئه‌و نمونانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیاندایه به‌هۆی ئه‌و روكه‌شه به‌هێزه‌ی هه‌یانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ئاو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بونی هه‌بوه
زانیان باسیان له‌وه‌شكردوه، ئه‌و نمونانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیاندایه به‌هۆی ئه‌و روكه‌شه به‌هێزه‌ی هه‌یانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ئاو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بونی هه‌بوه، چونكه ئه‌و نمونانه گومان ده‌كرێت یان له توانه‌وه‌ی توانه‌وه به‌سته‌ڵه‌ك یان بون به‌گازی به‌شێك له پێكهاتوه‌كانی ئاوی سه‌ر روی مه‌ریخ دروستبوبێت و ئه‌و شێوه ره‌قه‌ی پێبه‌خشیبێت.