خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی ئیمارات په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سەركردایەتی و گەلی ئیمارات كرد.
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان، سه‌رۆكی ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بیمان پێگه‌یشت كه به حیكمه‌ت و به‌خشنده‌یی خۆی له پێناو نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ناسرابو".
به ناوی خۆم و به ناوی گه‌لی عێراق پرسه و سه‌ره‌خۆشی له سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی ده‌كه‌م
سه‌رۆك به‌رهه‌م راشیگه‌یاندوه، "به ناوی خۆم و به ناوی گه‌لی عێراق پرسه و سه‌ره‌خۆشی له سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه".