خه‌ندان-
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌كه‌ی له وڵاتانی فینلاند و سوید له ناتۆ په‌سه‌ندكرا، خاكی ئه‌و دو وڵاته ده‌بێت ئامانجی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، چونكه ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی مۆسكۆ و سنوره‌كانی.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia today، دمێتری پۆلێنیسكی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی رایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه له فینلاند و سوید بیر له بون به ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" بكه‌نه‌وه، یه‌كێك له رێگاكان هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ربازی یه‌كێك ده‌بێت.
بون به ئهندابونی ئه‌و دو وڵاته لێدانه له ئاسایش و مه‌ترسیش له‌سه‌ر ئازادییه‌كانی روسیا دروست ده‌كات
وتیشی، "بون به ئهندابونی ئه‌و دو وڵاته لێدانه له ئاسایش و مه‌ترسیش له‌سه‌ر ئازادییه‌كانی روسیا دروست ده‌كات و وڵاته‌كه‌شمان روبه‌ڕوی ههرمهترسییهكی ده‌ره‌كی ببێته‌وه بێ دودڵی وه‌ڵامی توندی ده‌بێت".
ئه‌گه‌ر فینلاند و سوید به‌فه‌رمی به ئه‌ندامبونیان له ناتۆ په‌سه‌ندبكرێت، خاكی ئه‌و دو وڵاته بێ دودڵی ده‌بێت ئامانجی هێزه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی روسیا
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌گه‌ر فینلاند و سوید به‌فه‌رمی به ئه‌ندامبونیان له ناتۆ په‌سه‌ندبكرێت، خاكی ئه‌و دو وڵاته بێ دودڵی ده‌بێت ئامانجی هێزه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی روسیا، چونكه فراوانكردنی سنوره سه‌ربازییه‌كانی ناتۆیه و نزیكبونهوهش له سنوره‌كانمان واتا به ئامانجگرتنی ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت كه ناتۆ ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی لێوه له وڵاته‌كه‌مان نزیكبكاته‌وه".
ده‌بێت به‌پرسانی فینلاند و سوید به بڕیار و بیركردنه‌وه‌كانیان بچنه‌وه
دمێتری پۆلێنیسكی باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌پرسانی فینلاند و سوید له پێشهاته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ئاگاداركراونه‌ته‌وه و ده‌بێت به بڕیار و بیركردنه‌وه‌كانیان بچنه‌وه، گه‌رنا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بژارده‌ی سه‌ربازی بن".