خه‌ندان-
تیمی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی "ئیڤێنت هۆڕایزن تێلسكۆوپ" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه رایگه‌یاند، له هه‌ولێكی نوێیاندا توانیویانه وێنه‌ی ئه‌و كونه ره‌شه‌ی كه نزیكترین له سیستمی خۆره‌وه ببینن و بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌م زه‌به‌لاحه چڕییه‌كه‌ی 4.000.000 (چوار ملیۆن) جار له خۆر گه‌وره‌تره و ماوه‌ی 26.000 (بیست و شه‌ش) هه‌زار ساڵی روناكی له سیسته‌می خۆره‌وه دوره.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، تیمی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی "ئیڤێنت هۆڕایزن تێلسكۆوپ" له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیاندا رایگه‌یاند، بۆیه‌كه‌مین جار وێنه‌ی كونێكی ره‌شی زه‌به‌لاحیان گرتوه كه چڕی ئه‌و ته‌نه گه‌ردونییه 4.000.000 (چوار ملیۆن) جار له خۆر گه‌وره‌تره.
ئه‌م كونه‌ڕه‌شه به "ساجیتێریه‌س-A" ناوده‌برێت و ناوجه‌رگه‌ی گالاكسی رێگای كاكێشان پێكده‌هێنێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌م كونه‌ڕه‌شه به "ساجیتێریه‌س-A" ناوده‌برێت و ناوجه‌رگه‌ی گالاكسی رێگای كاكێشان پێكده‌هێنێت كه بریتیه له‌و گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌ی كه له نێویدا ئێمه ده‌ژین و سیستمی خۆری تێدایه، پانتای ئه‌م كونه‌ره‌شه به‌درێژای 60 ملیۆن كیلۆمه‌تره كه هێنده‌ی خولگه‌ی هه‌ساره‌ی زاوه (عه‌تارد)ده به‌ده‌وری ئه‌ستێره‌ی خۆردا.
ئه‌م دڕنده زه‌باله‌حه ماوه‌ی 26.000 (بیست و شه‌ش) هه‌زار ساڵی روناكی له سیسته‌می خۆره‌وه دوره
باسین له‌وه‌شكردوه، ئه‌م دڕنده زه‌باله‌حه ماوه‌ی 26.000 (بیست و شه‌ش) هه‌زار ساڵی روناكی له سیسته‌می خۆره‌وه دوره، به‌شێوازێك هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر زه‌وی و رێگای كاكێشان دروست ناكات.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیویانه ئه‌و كونه‌ڕه‌شه‌یه كه پارێزگاری له گالاكسی رێگای كاكێشان ده‌كات
له‌و باره‌یه‌شه‌وه هاینۆ فاڵك، پرۆفیسۆر و لێكۆڵه‌ری گه‌ردونی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، پێشتر چه‌ندینجار وێنه‌ی كونه‌ڕه‌شه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی گالاكسییه‌كی رێگای كاكێشان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیویانه ئه‌و كونه‌ڕه‌شه‌یه كه پارێزگاری له گالاكسی رێگای كاكێشان ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له چۆنیه‌تی كاركردن و پێكهاته‌ی كونه‌ڕه‌شه‌كان بكۆڵینه‌وه، ئه‌وا ئه‌مه یه‌كێكه له نمونه باڵاكان
وتیشی، "ئه‌م كونه‌ڕه‌شه له ژێرچنگی خۆماندایه تا بتوانین لێكۆڵینه‌وه‌كانمان له باره‌یه‌وه چڕتر بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له چۆنیه‌تی كاركردن و پێكهاته‌ی كونه‌ڕه‌شه‌كان بكۆڵینه‌وه ئه‌وا ئه‌مه یه‌كێكه له نمونه باڵا و باشه‌كان بۆ ئه‌و پرَۆسه‌یه".