هەواڵی ئەمڕۆ

سه‌رۆكایه‌تی روسیا: به‌ ئه‌ندامبونی فینلاند له‌ ناتۆ، مه‌ترسی بۆ وڵاتەکەمان دروست ده‌كات

03:29 - 12/05/2022

1579جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرێملین" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، به‌ئه‌ندابونی وڵاتی فینلاندی هاوسنوری وڵاته‌كه‌یان له‌ هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌ڵه‌سی "ناتۆ" مه‌ترسی جدیی له‌سه‌ر ئاسایش و سنوره‌كانی مۆسكۆ دروست ده‌كات و هه‌نگاوێك هاوشێوه‌ش روسیا به‌ره‌و گرتنه‌ به‌ری رێكاری توند ناچار ده‌كات.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرێملین" له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هه‌وڵه‌كانی چه‌ند وڵاتێكی دراوسێ بۆ به‌ ئه‌ندابون له‌ هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌ڵه‌سی "ناتۆ"دا، ئاسایش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی روسیا و سنوره‌كانی دروست ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌وڵه‌كان بۆ فراوانكردنی سنوره‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی ناتۆ و بون به‌ ئه‌ندابون له‌ هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك له‌ پێناو پاراستنی ئاسایشی وڵاتان و ئه‌وروپا پاساوێكه‌ له‌ پێناو تێكدانی ئاسایشی و ئاشتی له‌ روسیا.

بە ئه‌ندامبونی فینلاند له‌ رێكخاوی ناتۆ، روسیا به‌ره‌و سه‌پاندن و گرتنه‌ به‌ری رێكاری توندناچار ده‌كات
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ دمێتری پیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاند، به‌ ئه‌ندامبونی فینلاند له‌ رێكخاوی ناتۆ، روسیا به‌ره‌و سه‌پاندن و گرتنه‌ به‌ری رێكاری توند ناچار ده‌كات.
ته‌واوی هه‌نگاوه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاستی فراوانكردنی سنوره‌ سه‌ربازییه‌كانی ناتۆوه‌، به‌تایبه‌ت تا چه‌ندێك له‌ سنوره‌كانمان نزیك ده‌بنه‌وه‌

وتیشی، "ته‌واوی ئه‌م جوڵانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جوڵه‌یه‌كی هاو ئاوازانه‌ نییه‌ له‌لایه‌ن هاوسنور و دراوسێكانمان كا سنوره‌كانمان شان به‌شانی یه‌كتر پاراستوه‌، ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانیش په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاستی فراوانكردنی سنوره‌ سه‌ربازییه‌كانی ناتۆوه‌ و تا چه‌ندێكیش له‌ سنوره‌كانمان نزیك ده‌بنه‌وه‌".

دوێنێش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سولی نینستۆ سه‌رۆكی فینلاند رایگه‌یاندبو، له‌ ئه‌گه‌ری به‌ ئه‌ندامبونی وڵاته‌كه‌ی له‌ هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"دا، دژی هیچ كه‌سێك نابێت و روبه‌ڕوی هیچ وڵاتێكیش نابنه‌وه‌.

نیشانەکردن

روسیا ناتۆ