زانیاری نوێ لەبارەی ئەو شوێنانەی موچەی مانگی ئازاریان وەرنەرگرتوە

02:32 - 12/05/2022

4435جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی بەهۆی "نەبونی سیولە" لە بانکەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ماوەی چەند هەفتەیەکە فەرمانبەرانی ژمارەیەک وەزارەتی حکومەتی هەرێم موچەی مانگی ئازارییان وەرنەگرت و دابەشکردنی موچەش دواخرابو، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتو تەواوی ئەو فەرمانگانە موچەکانیان وەربگرن.

ئەمڕۆ موچەی زۆرینەی ئەو فەرمانگانە دراوە كە موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە
میدیای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێمەوە بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ موچەی زۆرینەی ئەو فەرمانگانە دراوە كە موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە."
هەفتەی داهاتو تەواوی ئەو فەرمانگانە موچە وەردەگرن
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەفتەی داهاتو تەواوی ئەو فەرمانگانە موچە وەردەگرن كە موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە".
 چەکی پارەی سەرجەم ئەو وەزارەتانە کراوە کە موچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتوە
پێشتریش سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاندبو، چەکی پارەی سەرجەم ئەو وەزارەتانە کراوە کە موچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتوە، بەڵام کە فەرمانبەران چون بۆ بانک پێیان وتراوە پارە لە بانکدا  نییە. 
 پرسی نەمانی پارە لە بانکەکان ئەرکی بانکی ناوەندیی هەرێمە
ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی نەمانی پارە لە بانکەکان ئەرکی بانکی ناوەندیی هەرێمە و پێویست دەکات بەهاوکاری وەزارەتی دارایی کێشەکە چارەسەر بکەن، ئەویش لەرێگەی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ یان رەوانەکردنی بڕەپارەیەکی تەواوکاری بۆ موچەی فەرمانبەران لە هەولێرەوە.
دابەشکردنی موچە لە سنوری پارێزگای سلێمانی روبەڕوی گرفت دەبێتەوە
ماوەی چەندین مانگە دابەشکردنی موچە بەهۆی کێشەی کۆکردنەوەی داهات لە سنوری پارێزگای سلێمانی روبەڕوی گرفت دەبێتەوە، بەرپرسانی وەزارەتی داراییش باس لەوە دەکەن پێویستە بەشێکی "تەمویلی موچە لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی خەرج بکرێت و ئەو داهاتەش ناگەڕێتەوە بۆ بانکەکان."

نیشانەکردن

موچە فەرمانبەران