خه‌ندان-
سولی نینستۆ سه‌رۆكی فینلاند رایگه‌یاند، بون به ئه‌ندامی وڵاته‌كه‌ی له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ئه‌گه‌ر بكرێت، دژی هیچ كه‌سێك نابێت.
سولی نینیستۆ له په‌راوێزی واژۆكردنی په‌یماننامه‌یه‌كی سیاسی هاوكاری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاند، "چونه پاڵ ناتۆ دژی هیچ كه‌سێك نابێت ئه‌مه یارییه‌كی كۆ-سفر نیه".
هه‌ردو وڵاتی فینلاند و سوید ده‌توانن داوا بكه‌ن بچنه ناو هاوپه‌یمانێتی باكوری ئه‌تڵه‌سیه‌وه
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی فینلاند، هه‌ردو وڵاتی فینلاند و سوید ده‌توانن له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتودا، داوا بكه‌ن بچنه ناو هاوپه‌یمانێتی باكوری ئه‌تڵه‌سیه‌وه.
پێشتریش، دیمیتری پێسكۆف وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری چونه ناو ناتۆی سوید و فینلاند رایگه‌یاند، ئه‌مه بابه‌تی شیكردنه‌وه‌یه‌كی وردی ڕوسیایه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا، بێن واڵس وه‌زیری به‌رگری بریتانیا رایگه‌یاندبو، ئه‌وه‌ی ئێستا روسیا نایه‌وێت روبدات و وڵاتانی هاوسنوری ببنه ئه‌ندامی ناتۆ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌نجامی هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كانی خۆیه‌تی، چونكه له 2014 ئاگاداركرانه‌وه له‌وه‌ی هه‌نگاو نان به‌ره‌و داگیركردنی كریمیا-ی ئۆكرانیا مانای زیادبونی ئه‌ندامانی ناتۆیه.