خه‌ندان-
زانایان له زانكۆی نانجین له چین رایانگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی "كه‌شتی ئاسمانی گه‌ڕۆكی چینی ژانگ 5" به كۆمه‌ڵێك پیكهاتوی مانگه‌وه به‌سه‌ركه‌وتوی گه‌ڕێندرایه‌وه و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر پێكهاتوهكانی، درهوكهوت پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن و تیتانیۆم كه به هاوكاری تیشكی خۆر ده‌كرێت دوانۆكسیدی كاربۆن تێكبشكێنن بۆ ئۆكسجین و به‌نزین.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا زانایان له زانكۆی نانجین له هه‌رێمی نانجین-ی چین رایانگه‌یاندوه، پێكهێنه‌ره‌كانی سه‌ر روی مانگ كارلێككهرێكی باشی تێدایه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر توانای گۆڕینی دوانۆكسیدی كاربۆن (CO2) هه‌یه بۆ به‌نزین و ئۆكسجین (O2).
پێكهێنه‌ره‌كانی مانگ ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن و تیتانیۆم كه به هاوكاری تیشكی خۆر ده‌كرێت دوانۆكسیدی كاربۆن تێكبشكێنن بۆ ئۆكسجین و به‌نزین
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، پاش ئه‌وه‌ی "كه‌شتی ئاسمانی گه‌ڕۆكی چینی ژانگ 5" به كۆمه‌ڵێك پیكهاتوی مانگه‌وه به‌سه‌ركه‌وتوی گه‌ڕێندرایه‌وه سه‌ر زه‌وی و پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردودرشت، ده‌ركه‌وت پێكهێنه‌ره‌كانی مانگ ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن و تیتانیۆم كه به هاوكاری تیشكی خۆر ده‌كرێت دوانۆكسیدی كاربۆن تێكبشكێنن بۆ ئۆكسجین و به‌نزین.
ده‌كرێت پرۆسه‌ی به‌تێكشكاندنی هایدرۆكاربۆن بۆ پێكهێنه‌ره‌كانی مانگ بكرێت و له رێگه‌یه‌وه كازی میسان به‌رهه‌مبهێنرێت
ئاشكراشیانكردوه، ده‌كرێت پرۆسه‌ی به‌تێكشكاندنی هایدرۆكاربۆن بۆ پێكهێنه‌ره‌كانی مانگ بكرێت و له رێگه‌یه‌وه كازی میسان به‌رهه‌مبهێنرێت و له‌رێی ئه‌و كازهشهوه پێكهاتوهكانی به‌نزین دروستبكرێت و له‌گه‌ڵیشدا به هاوكاری تیشكی خۆیر پێكهاتوی وه‌ك، ئاو و ئۆكسجین لێدروستبكرێت.
پێویسته پشتپێبهستنهكان له پێكهاتوی زه‌ویه‌وه بۆ پێكهاتوی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی بگۆڕن
له‌باره‌ی توێژینهكهشهوه پرۆفیسۆر یاو، توێژه‌ر و فرۆفیسۆری به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی بكه‌ین و گه‌شته گهردونیهكانیان به‌رفراوانتر بكه‌ن ئه‌وا پێویسته پشتپێبهستنهكان له پێكهاتوی زه‌ویه‌وه بۆ پێكهاتوی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی بگۆڕن.
ده‌كرێت پڕۆسه‌ی گۆڕینی پێكهاته‌كانی مانگ له جلهوبهرگه تایبه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به كه‌شتیوانانی ئاسمان به‌كاربهێندرێن
وتیشی، "ده‌كرێت پڕۆسه‌ی گۆڕینی پێكهاته‌ی مانگ له جلهوبهرگه تایبه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به كه‌شتیوانانی ئاسمان به‌كاربهێندرێن یاخود دروستكردنی ئۆكسجین بۆ وێستگه ئاسمانییهكگانی سه‌ر رۆی مانگ و خولگه‌ی زه‌وی، ئه‌ویش به هاوكاری تیشكی خۆر".