خه‌ندان-
به‌ڕێوبه‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له سلێمانی رونكردنه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێستا له هه‌ولێره‌وه ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه، داهاتی نه‌وته و بۆ مانگی (نیسان/4) موچه‌ی پێ دابه‌شده‌كرێت، ئه‌و فه‌رمانگانه‌شی كه تا ئێستا موچه‌ی مانگی (ئادار/3)یان وه‌رنه‌گرتوه، پێویسته چاوه‌ڕوانی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی ناوخۆ بن.
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح به‌ڕێوبه‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له سلێمانی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا و له‌به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی كه تا ئێستا موچه‌ی مانگی (ئادار/3)ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه رایگه‌یاند، "ده‌رپرسن بۆچی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی چوار كراوه، منیش وه‌كو ئێوه فه‌رمانبه‌رم و له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریه‌وه ئاگاداركراومه‌ته‌وه، ناتوانم له پاره‌ی مانگی چوار، موچه‌ی مانگی سێ بده‌م، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مانگی چوار دابه‌شده‌كرێت داهاتی نه‌وته و له‌هه‌ولێره‌وه بۆم ره‌وانه‌كراوه".
موچه‌ی مانگی سێ ده‌بێت له‌داهاتی ناوخۆ بدرێت كه رۆژانه له فه‌رمانگه‌كان كۆده‌كرێته‌وه
وتیشی، "موچه‌ی مانگی سێ ده‌بێت له‌داهاتی ناوخۆ بدرێت كه رۆژانه له فه‌رمانگه‌كان كۆده‌كرێته‌وه و دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو شه‌ش ملیار، ئه‌مڕۆش نزیكه‌ی دو ملیار دینار كۆكراوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میان به‌پێی ریزبه‌ندیه‌كان دابه‌شده‌كرێت، ئه‌م پاره‌یه‌ی داهاتی ناوخۆ له ده‌روازه‌كان و گومرگ و باج و رسومات و كاره‌با و فه‌رمانگه‌كانی دیكه كۆده‌كرێته‌وه، ئه‌ركی ئێمه دابه‌شكردنه".
خۆپیشانده‌ران داواده‌كه‌ن، به‌زوترینكات موچه‌ی مانگی (ئادار/3)ی 2022یان پێبدرێت
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، داد، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خانه‌نشینی سه‌ربازی له‌ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی ناڕازی به‌رده‌وامن و داواده‌كه‌ن، به‌زوترینكات موچه‌ی مانگی (ئادار/3)ی 2022یان پێبدرێت، له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیكردوه به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی وه‌زاره‌ته‌كان.