خەندان-
سه‌رۆكی چیچان رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامن له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه هێزه‌كانی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆیان دابينكراوه و ده‌شڵێت، "سوپاسی سه‌رۆك بایدن ده‌كه‌م كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕچه‌ككردنی نازییه‌كان ده‌ربڕی، چونكه به‌وهۆیه‌وه هێزه‌كانمان چه‌كی پێشكه‌وتویان به‌رده‌ستكه‌وت".
ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی چیچان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام بڵاویكرده‌وه، "هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای وڵاته‌كه‌مان، به‌رده‌وامن له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه هێزه نازییه‌كانی ئۆكرانیا له‌دوای خۆیان جێیانهێشتوه".
ده‌ستمان به‌سه‌ر سیستمی جاڤڵێندا گرتوه كه به‌شێك بو له‌و هاوكاریانه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیا شانازیان پێوه‌ده‌كرد
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "پاش چۆڵكردنی شارۆچكه‌ی پۆپاچانی ئۆكرانیا، ده‌ستمان به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی زۆر و چه‌كی ئۆتۆماتیكی و سیستمی جاڤڵێندا گرتوه كه به‌شێك بون له‌و هاوكاریانه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیا شانازیان پێوه ده‌كرد".
ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیایان كردوه به‌شێوه‌یه‌كی خودكارانه سوده‌كانیان بۆ ئێمه‌یه
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیایان كردوه به‌شێوه‌یه‌كی خودكارانه سوده‌كانیان بۆ ئێمه‌یه و به دڵنیاییه‌وه دژ به خۆیان به‌كاریان ده‌هێنین".
سوپاسی سه‌رۆك بایدن ده‌كه‌م كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕچه‌ككردنی نازییه‌كان ده‌ربڕی، به‌هۆیه‌وه هێزه‌كانمان چه‌كی پێشكه‌وتویان به‌رده‌ستكه‌وت
ره‌مه‌زان قادیرۆڤ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی هێزه نازییه‌كان پێیانگهیشتوه له هه‌مو كوچه‌و كۆڵانێكدا به‌دیده‌كرێن، سوپاسی سه‌رۆك بایدن ده‌كه‌م كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕچه‌ككردنی چه‌ته‌كانی باندێرا ده‌ربڕی، چونكه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌یه‌وه هێزه‌كانی چیچان چه‌كی پێشكه‌وتویان به‌رده‌ستكه‌وت".