خه‌ندان-
به دیزاینه سه‌رنجراكێشه‌كه‌ی و خێراییه ناوازه‌كه‌ی بۆ بارگاویكردنی بزوێنه‌ره كاره‌باییه‌كه‌ی، ئۆتۆمبێلی فۆرد-ڤان له مۆدێلی "E-Transit" بوه‌ته یه‌كێك له ئۆتۆمبێله پڕفرۆش و خوازراوه‌كانی ئه‌وروپا.
به‌پێی وێبسایتی Carscoops، كۆمپانیای فۆرد په‌رده‌ی له‌سه‌ر یه‌كه‌م به‌رهه‌می كاره‌بایی خۆی له جۆری "Van" لادا و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ناوه به‌ره‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان و شانبه‌شانی جۆره‌كانی دیكه‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به كۆمپانیاكه‌یان په‌ره‌ی زیاتریان به‌م شێوازه ئۆتۆمبێلهداوه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئۆتۆمبێلی فۆرد له جۆری ڤان و به مۆدێلی "E-Transit" به دیزاین و ره‌نگه تایبه‌ته‌كه‌ی بوه‌ته یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین و خوازراوترین ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له ئه‌وروپا خواستێكی زۆری له‌سه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت روناككه‌ره‌وه‌ی به‌شی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌جۆرێک دیزاینكراوه كه ئه‌و لیدانه‌ی بۆنیدی ئۆتۆمبێلەکەی له‌گه‌ڵ به‌شی روناككهرهوهكانی لێكدراون و له‌سه‌ر هێڵێك به‌یه‌ك گه‌یه‌ندراون و شێوه‌ی روخسارێكی تایبه‌تی به‌و ئۆتۆمبێله‌ی فۆرد به‌خشیوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ویلی تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه و دیزاینی تایه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كاره‌باییه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی پێبه‌خشیوه
باسی له‌وه‌شكردوه، شێوه‌یه ڤانه‌كه له‌سه‌ر شێوه ئاساییه‌كه‌ی خۆی هێڵدراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ویلی تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه و دیزاینی تایه‌كانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی پێبه‌خشیوه و نوێگه‌ری پێوه دیاریداوه كه له‌گه‌ڵ لیدی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی دره‌وشاوه دیزاینی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی ناوازهتركردوه.
ئه‌و وێبسایته ئاشكراشیكردوه، ئۆتۆمبێله‌كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 350 (سێسه‌د و په‌نجا) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و به ئامێری خێرا بارگاویكردنه‌وه پاڵپشتی كراوه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بە خاوه‌نه‌كانیان له به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌ك هۆیه‌كی روناكردنهوه و به‌كارهێنانی ئامێره‌كاره‌باییه‌كان له‌كاتی كاركردندا ده‌به‌خشێت.
