هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆک به‌رهه‌م: پێویستە فشار بۆ سەر تیرۆر زیاتر بکرێت و بۆشاییە ئەمنییەکان پڕ بکرێنەوە

12:38 - 09/05/2022

1436جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆك كۆماری عێراق جەختیکردەوە لە پێویستی پڕ کردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و بەگژاداچونەوەی تیرۆر لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری هاوڵاتیان و فشار خستنە سەر پاشماوەکانی تیرۆریستان.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دوشەممە (9ی ئایاری 2022) لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە جومعە عەناد، وەزیری بەرگری، لەدیدارەکەدا باس لەبارودۆخی ئەمنی وڵات و هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە چەکدارەکان کرا بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، لەوبارەیەوە وەزیری بەرگری پێشکەوتنەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی بۆ سەرۆک کۆمار رونکردەوە سەبارەت بە روبەڕوبونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی.

سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە پێویستی پڕ کردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و بەگژاداچونەوەی تیرۆر

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە پێویستی پڕ کردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و بەگژاداچونەوەی تیرۆر لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری هاوڵاتیان و فشار خستنە سەر پاشماوەکانی تیرۆریستان.

سەرۆک کۆماری عێراقی ستایشی هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی کرد بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامی تیرۆریستان

سەرۆک کۆماری عێراقی ھەروەھا ستایشی هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی کرد بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامی تیرۆریستان، ھاوکات دوپاتیکردەوە لەگرنگی پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان بۆ روبەڕوبونەوەی پاشماوەکانی داعش.