خهندان-
وهزارهتی دارایی و ئابوری خشتهی دابهشكردنی موچهی مانگی چواری بڵاوكردهوه و سبەی دوشەممە وەزارەتی تەندروستی موچە وەردەگرێت و بڕیارە 29 و 30ی ئەم مانگەش دابەشکردنی موچە کۆتایی بێت.
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری خستهی دابهشكردنی موچهی مانگی (نیسان/4) بهمجۆره دهبێت
رۆژی دوشەممە 9/5/2022 موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
رۆژی سێشەممە 10/5/2022 موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێت
رۆژی چوارشەممە 11/5/2022 موچەی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.
رۆژی پێنجشەممە 12/5/2022 موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری شارستانی دابەش دەکرێت.
رۆژی یەکشەممە 15/2/2022 موچەی وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیە سیاسییەکان دابەش دەکرێت.
رۆژی دوشەممە 16/5/2022 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
رۆژی سێشەممە 17/5/2022 موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی
کەمئەندامان
رۆژی چوارشەممە 18/5/2022 موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
وەزارەتی داد
ئەنجومەنی دادوەری
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
مافی مرۆڤ
دەستەی دەستپاکی
دەستەی وەبەرهێنان
دەزگای مین
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان
دیوانی چاودێری
رۆژی پێنجشەممە 15/5/2022 موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
وەزارەتی گواستنەوە
وەزارەتی کشتوکاڵ
رۆژانی شەممە و یەکشەممە و دوشەممە 21 و 22 و 23/5/2022 موچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت
رۆژی سێشەممە 24/5/2022 موچەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و موچەی وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەکرێت.
رۆژی چوارشەممە 25/5/2022، موچەی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
رۆژی پێنجشەممە 26/5/2022 موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
سەرۆکایەتی هەرێم
ئەنجومەنی وەزیران
سەرۆکایەتی پەرلەمان
رۆژانی یەکشەممە و دوشەممە 29 و 30/5/2022 موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.