نه‌وتی خاو به‌رێژه‌ی زیاتر 1% به‌رزبوه‌وه‌

09:33 - 08/05/2022

1131جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه‌ و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 112.4 دۆلار و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس 109.8 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی برێنت 1.49 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 1.34%ی نرخه‌كه‌ی و نرخی به‌رمیلێك گه‌یشته‌ 112.4 دۆلار.

نرخی نه‌وتی تێكساس 1.51 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌ كه‌ ده‌كات 1.39%ی نرخه‌كه‌ی 
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێكساس 1.51 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌ كه‌ ده‌كات 1.39%ی نرخه‌كه‌ی و نرخی به‌رمیلێك به‌  109.8 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئۆپێک پڵەس بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان لە مانگی (تەمموز/7)ی ئەمساڵ بۆ 432000 (چوار سەد و سی و دو هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەمەش بەهۆی مەترسیەکانی کەمبونەوەی بڕی خستنەڕوی نەوتی خاو.
یەکێتی ئەوروپا لە هەوڵدایە بەشێوەیەکی پلەبەندی بایکۆتی نەوتی روسیا بکات
لەلایەکی دیکەشەوە یەکێتی ئەوروپا لە هەوڵدایە بەشێوەیەکی پلەبەندی بایکۆتی نەوتی روسیا بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی بەشی شەشەمی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە.

هه‌فته‌ی رابردو، ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیاری قەدەخەی تەواوەتی هاوردەی نەوتی روسیا بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کرد و دواتریش نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی.