هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆک بەرھەم و كازمی جه‌خت لەدیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان ده‌كه‌نه‌وه‌

04:44 - 07/05/2022

1594جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- 

سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه‌ و سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات گفتوگۆکرا و جەختکرایەوە لەگرنگی سازان و یەکڕیزی و بەهێزکردنی بەرەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەکان و پشتیوانیکردن لەدیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی داواکارییە نیشتمانییەکان.

دوپاتکرایەوە لەگرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەگژاچونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر 
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە (7ی ئایاری 2022) لە بەغدا پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەدیدارەکەدا بارودۆخی وڵات تاوتوێکرا و دوپاتکرایەوە لەگرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەگژاچونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و رێگەگرتن لەھەر هەوڵێک بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاوڵاتیان، ھەروەھا جەختکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان، تاوەکو کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر.
سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات گفتوگۆکرا و جەختکرایەوە لەگرنگی سازان و یەکڕیزی و بەهێزکردنی بەرەی نیشتمانی
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات گفتوگۆکرا و جەختکرایەوە لەگرنگی سازان و یەکڕیزی و بەهێزکردنی بەرەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەکان و پشتیوانیکردن لەدیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی داواکارییە نیشتمانییەکان، لە ھەموشی گرنگتر ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک لە روی خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان و پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق.