خه‌ندن-
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكار و پاڵپشتی ئۆكرانیان و به‌شێكیش نین له‌م جه‌نگه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مو كارێك ده‌كه‌ن تا ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیا رویدا له هیچ وڵاتێكی دیكه دوباره نه‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت روسیا تێبگات هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی ناتۆ، هێرشه بۆسه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی ناتۆ.
جێنس ستۆلتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ئه‌مڕۆ شه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Welt am Sonntag رایگه‌یاندوه، ناتۆ به‌رده‌وامده‌بێت له پشتگیریكردنی ئۆكرانیا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابنه به‌شێك له‌م جه‌نگه.
دةبيَت دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی كه له ئۆكرانیا رویدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی دوباره نه‌بێته‌وه
وتیشی، "پێویسته ههموكارێك ئه‌نجامبده‌ین تا دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی كه له ئۆكرانیا رویدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا دوباره نه‌بێته‌وه".
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش پاڵپشتی له هێزه‌كانی كیێڤ ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شێكنین له‌م جه‌نگه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌ی كه نامانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیا رویدا له هیچ وڵاتێكی دیكه دوباره ببێته‌وه، بۆیه هێزه‌كانمان ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ناكةين، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش پاڵپشتی له هێزه‌كانی كیێڤ ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شێكنین له‌م جه‌نگه".
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزه‌كانمان له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه‌مان جێگیركراون
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزه‌كانمان له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه‌مان جێگیركراون و ئه‌ڵمانیاش به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش رابه‌ڕایه‌تی ئه‌و دابهشكارییهدهكات شان به‌شانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا".
هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له ناتۆ، هێرشكردنه بۆسه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی ناتۆ
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "ده‌بێت مۆسكۆ باش له‌و په‌یامه‌مان تێبگات كه هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له ناتۆ، هێرشكردنه بۆسه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی ناتۆ".