خەندان-
به‌رپرسانی یه‌كێك له زیادكردنه ئاشكراكانی شاری جنێڤ-ی سویسرا رایانگه‌یاند، گه‌وره‌ترین به‌رده ئه‌ڵماسی سپی به‌كێشی زیاتر له 228 (دوسه‌د و هه‌شتاو هه‌شت) مسقاڵ و به به‌های زیاتر له له 30.000.000 (سی ملیۆن) دۆلار له زیادكردنێك ئاشكرادا ده‌فرۆشن، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رده ئه‌ڵماسێكی دیكه‌ش ده‌فرۆشن كه پاره‌كه‌ی ده‌چێته سه‌ر رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له‌و وڵاته.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Reuters، به‌رپرسانی یه‌كێك له زیادكردنه ئاشكراكانی شاری جنێڤ-ی سویسرا رایانگه‌یاندوه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌رده ئه‌ڵماسه‌كان له جۆری ئه‌ڵماسی سپی هه‌فته‌ی داهاتو ده‌خه‌نه زیادكردنێكی ئاشكراوه.
نرخی به‌رده ئه‌ڵماسه‌كه زیاتر له له 30.000.000 (سی ملیۆن) دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، به قه‌باره‌ی تۆپێكی گۆڵف و به كێشی زیاتر له 228 (دوسه‌د و هه‌شتاو هه‌شت) مسقاڵ كه نرخه‌كه‌ی زیاتر له 30.000.000 (سی ملیۆن) دۆلار ده‌بێت و له‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌می، هه‌فته‌ی داهاتو گه‌وره‌ترین به‌رده ئه‌ڵماس له زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشن.
وابڕیاره به‌ردێكی دیكه‌ی ئه‌ڵماس له جۆری ئه‌ڵماسی زه‌رد كه به "ئه‌ڵماسی رێد كرۆس" ناسراوه به كێشی 205 (دوسه‌د و پێنج) مسقاڵ بخه‌نه زیادكردنێكی ئاشكراوه
باسیان له‌وه‌شكردوه، پێشتر گه‌وره‌ترین به‌رده ئه‌ڵماس له جۆری ئه‌ڵماسی سپی به كێشی 163 (سه‌د و شه‌ست و سێ) مسقاڵبوه، وابڕیاره به‌ردێكی دیكه‌ی ئه‌ڵماس له جۆری ئه‌ڵماسی زه‌رد كه به "ئه‌ڵماسی رێد كرۆس" ناسراوه به كێشی 205 (دوسه‌د و پێنج) مسقاڵ بخه‌نه زیادكردنێكی ئاشكراوه و بڕی پاره‌كه‌شی بچێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌ی له جنێڤ.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ئه‌ڵماس هۆكاره‌كه‌ی سه‌پاندنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌سه‌ر روسیادا
به‌رپرسانی ئه‌و زیادكردنه ئاشكرایه ئاشكراشیانكردوه، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ئه‌ڵماس هۆكاره‌كه‌ی سه‌پاندنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌سه‌ر روسیادا و رێگریكردن له هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كرنی كاڵا و شمه‌كه به‌نرخه‌كان بۆ روسیا و به پێچه‌وانه‌وه كه‌مێك له نرخی ئه‌ڵماسی به‌رزكردوه‌ته‌وه.