له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا وشه‌ی نهێنی "ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ رابردو"

10:52 - 05/05/2022

10319جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاكانی (گوگڵ، مایكرۆسۆفت و ئاپڵ) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش كار دەكەن بۆ كۆتایهێنان به‌سه‌رده‌می به‌كارهێنانی وشه‌ی نێهنی "Password" بۆ چونه‌ ناو زۆربه‌ی هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كان.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی (گوگڵ، مایكرۆسۆفت و ئاپڵ) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ره‌ به‌ رۆژی وشه‌ی نهێنی "Password" له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، بڕیاریانداوه‌ پێكه‌وه‌ كار بكەن له‌سه‌ر كۆتایهێنان به‌ وشه‌ی نهێنی بۆ چونه‌ ناو زۆربه‌ی هه‌ژماره‌كان.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چونه‌ ژوره‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانه‌وه‌ ده‌كاته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی تایبه‌ت به‌ به‌كارهێنه‌ران
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، یه‌كێك له‌ڕێگاكان بۆ چونه‌ ناو هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كان، ئه‌و سێ كۆمپانیایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چونه‌ ژوره‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانه‌وه‌ ده‌كاته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی تایبه‌ت به‌ به‌كارهێنه‌ران.
ده‌كرێت وه‌ك رێگای یه‌كه‌م پشت به‌ وشه‌ی تێپه‌ڕی "PIN" ناو مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان ببه‌سترێت
باسیان له‌وه‌شكردوه‌، ده‌كرێت وه‌ك رێگای یه‌كه‌م پشت به‌ وشه‌ی تێپه‌ڕی "PIN" ناو مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان ببەسترێت یاخود به‌كارهێنانی "دروستكردنی شێوه‌یه‌ك" وه‌ك هاوشێوه‌ی داخستنی شاشه‌ی مۆبایله‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاندرۆید.
رێگه‌ی چونه‌ ناوه‌وه‌ ته‌نها له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و مۆبایل و ئامێره‌ زیره‌كه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌ژماره‌كه‌ی پێكراوه‌ته‌وه‌
ئه‌و سێ كۆمپانیایه‌ جه‌ختیان له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌، له‌پێناو پاراستنی هه‌ژماره‌تایبه‌ته‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار له‌سه‌ر تۆماركردنی ئه‌و مۆبایله‌ زیره‌كانه‌ ده‌كه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ چونه‌ ناوه‌وه‌ ته‌نها له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و مۆبایل و ئامێره‌ زیره‌كه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌ژماره‌كه‌ی پێكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ جێبه‌جێكردنی چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌بێت كه‌ له‌ داهاتودا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.