خه‌ندان-
نوسینگه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به "OFAST" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان به 25 (بیست و پێنج) كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ماددانه‌دا سه‌گه تایبه‌ته‌كه‌یان به‌شێكی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌ی خواردوه، به بيانوی تێكدانی به‌ڵگه‌كان، دادگا ئه‌و بازرگانه‌ی ئازادكرد.
بازرگانێكیان به 25 (بیست و پێنج) كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرد
به‌پێی رۆژنامهوهی
Le Parisien، نوسینگه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاندوه، پاش گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان له شاری توڵوزی فڕه‌نسا كه له 17ی مانگی رابردوه‌وه دژ به نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستیان پێكردوه، بازرگانێكیان به 25 (بیست و پێنج) كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرد.
پاش لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر دژ به پیاوێكی ته‌مه‌ن 29 (بیست و نۆ) ساڵ كه بازرگانیكردبو به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پاش لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر دژ به پیاوێكی ته‌مه‌ن 29 (بیست و نۆ) ساڵ كه بازرگانیكردبو به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا، دوا
ی وه‌رگرتنی وتهكانيشی دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادگادا روبه‌ڕوی سزای قورس ده‌بێته‌وه.
سه‌گه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌زگای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌شێكی له‌و مادده هۆشبه‌رانه‌ی خواردوه، ئه‌مه‌ش تێكدانی به‌ڵگه‌كان بوه
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌ر له‌دانیشتنی یه‌كه‌می دادگا، تۆمه‌تباره‌كه داوای پارێزه‌ره‌كه‌ی كردبو، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی و ره‌وانه‌كردنیان بۆ دادگای تاوانه‌كان، دادگا بڕیاری ئازادكردنی ئه‌و بازرگانه‌ی ده‌ركرد، به پاساوی ئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌دا، سه‌گه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌زگای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌شێكی له‌و ماددانه خواردوه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی تێكدانی قورسایی و قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی مادده‌كان و تێكدانی به‌شێكی گرنگی به‌ڵگه‌كان.
له‌ڕۆژانی داهاتودا داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه لێكۆڵینه‌وه‌كانی دژ به‌و تۆمه‌تباره ده‌ستپێده‌كات
نوسینگه‌ی به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان رونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دادگای تاوانه‌كان نه‌یتوانیوه به‌هێچ شێوه‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی پێویست دژ به وته‌كانی ئه‌و بازرگانه و پارێزه‌ره‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، بۆیه دادگا ئازادی كردوه به‌ڵام له‌ڕۆژانی داهاتودا داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه لێكۆڵینه‌وه‌كانی دژ به‌و تۆمه‌تباره دهستپێد
ه‌كات.