خه‌ندان-
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت، داهاتی عێراق بۆ ئه‌مساڵ 150.000.000.000 (سه‌د و په‌نجا ملیار) دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیـدا رایگه‌یاند، خوێندنه‌وه و پێشبینی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه كه عێراق له‌مساڵدا داهاتی گشتی ساڵانی رابردو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تێپه‌ڕێنێت، ئه‌ویش به‌ڕه‌چاوكردنی داهاتی نه‌وت و نانه‌وتی فیدڕاڵی.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی ڕۆژانه‌ی عێراق به 3.400.000 (سێ ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار) به‌رمیل بخه‌مڵێنێت
وتیشی، "سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی ڕۆژانه‌ی عێراق به 3.400.000 (سێ ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار) به‌رمیل بخه‌مڵێنێت، تێكڕای نرخی ساڵانه‌ش بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 104 (سه‌د و چوار) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دیاریده‌كرێت، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی 8-10 ملیار دۆلار ده‌بێت".
به زیادكردنی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم كۆی داهاتی فیدڕاڵی ده‌توانێت به ئاسانی تا كۆتایی ئه‌مساڵ 150.000.000.000 (سه‌د و په‌نجا ملیار) تێپه‌ڕێنێت
سه‌باره‌ت به كۆی گشتی داهات بۆ ئه‌مساڵ، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت، ئه‌وا كۆی داهاتی فیدڕاڵی ده‌توانێت به ئاسانی تا كۆتایی ئه‌مساڵ 150.000.000.000 (سه‌د و په‌نجا ملیار) تێپه‌ڕێنێت.
پێشتر سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیكرد، عێراق له ساڵی 2022 و دوای به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت داهاته گشتیه‌كانی خۆی تێپه‌ڕێنێت و بگاته 149.000.000 (سه‌د و چل و نۆ ملیار) دۆلار، به‌ڕێژه‌ی 73% به‌راورد به ساڵی 2021 گۆڕانی دارایی به‌سه‌ردابێت.