پێشنیاری سزاکانی سەر روسیا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

09:32 - 05/05/2022

1043جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەدوای پێشنیارەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا نرخی نەوتی تارادەیەک بەرزکردەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، 110 دۆلاری تێپەڕاند.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 110.36 سەد و دە دۆلار و سی و شەش سەنت

ئەمڕۆ پێنجشەممە،5ی ئایار/5، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 110.36 سەد و دە دۆلار و سی و شەش سەنت، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا گەیشتە 107.96 سەد و حەوت دۆلار و نەوەد و شەش سەنت.

بەشێوەیەکی پلەبەندی هاوردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە کۆتایی پێبهێنن تا کۆتایی ئەمساڵ

بەرزبونەوەی نرخی ئەمڕۆت نەوت هاوکاتە لەگەڵ پێشنیاری ئۆرسۆلا فۆن دەرلاین سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا بۆ زیادکردنی سزاکانی سەر روسیا و بەشێوەیەکی پلەبەندی هاوردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە کۆتایی پێبهێنن تا کۆتایی ئەمساڵ.

لەئێستادا بەشێک لە دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا دودوڵن

لەئێستادا بەشێک لە دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا دودوڵن لە بایکۆتکردنی نەوتی روسیا بەهۆی نەبونی جێگرەوەی نەوتی ئەو وڵاتە و نەبونی رێکاری پێویست بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو دۆخەی دروستبوە.

 

ئەمڕۆ بڕیارە کۆبونەوەی رێکخراوی ئۆپیک بەڕێوەبچێت

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بڕیارە کۆبونەوەی رێکخراوی ئۆپیک بەڕێوەبچێت و بڕیار لەبەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان بدرێت.