خه‌ندان-
به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاو سه‌ره‌ڕای نیگەرانی لە گەشەی ئابوری و خاوبونه‌وه‌ی کەرتی پیشەسازیی چین بەراورد بە دوێنێ به‌رزبوه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 107.3 دۆلاری ئه‌مریكی.
به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 107.3 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، سەرەڕای ئەوەی بەراورد بەدوێنێ دوشەممە نرخەکەی بەرزبوەتەوە بەڵام ئەمڕۆ نرخی به‌رمیلێك 28 سه‌نت دابه‌زی كه ده‌كاته 26%ی نرخه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكا به 104.9 دۆلار بۆ هه‌ربه‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و 26 سه‌نت بەراورد بە دوێنێ له نرخه‌كه‌ی دابه‌زی.
هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه كه‌مه‌ی نرخی نه‌وتی خاو به‌هۆی نیگەرانی لە گەشەی ئابوری و خاوبونه‌وه‌ی کەرتی پیشەسازیی چینه‌وه‌یه
هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه كه‌مه‌ی نرخی نه‌وتی خاو به‌هۆی نیگەرانی لە گەشەی ئابوری و خاوبونه‌وه‌ی کەرتی پیشەسازیی چینه‌وه‌یه، كه له مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵدا کەرتی پیشه‌سازی وڵاته‌كه بۆ دوه‌م مانگ له‌سه‌ر یه‌ك پاشەکشەی به‌خۆوه‌بینیوه و بۆ نزمترین ئاست لە ساڵی 2020ه‌وه دابه‌زیوه.
هه‌فته‌ی رابردو جارێكی دیكه نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبوه‌وه
هه‌فته‌ی رابردو جارێكی دیكه نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبوه‌وه، هۆکارەکەشی بۆ نیگەرانییەکان لە راگرتنی مامەڵەی نەوتی روسیا گەڕێنرایەوە، ئەوەش وایکردوە بەهۆی شەڕی روسیا لە ئۆکرانیا بەهای نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.
هۆكارێكی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش، بۆ نه‌بونی ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی ڤییه‌ننای نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 5+1 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كان راگیراون، هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌یان نییه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی گرژیی و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاواش له‌گه‌ڵ روسیا به‌هۆی هێرشه سه‌ربازیه‌كانی بۆسه‌ر ئۆكرانیا، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌به‌رزی مانه‌وه‌ی نرخی نه‌وته له بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانیدا.