خه‌ندان-
دوای تۆمه‌تباركردنی به داڵده‌دانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه كه ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا، 5 (پێنج) كه‌سی خێزانێكی كوشت و 2 (دو) كه‌سی دیكه‌ی برینداركرد، لیوا ڕه‌مه‌زان دیكۆنی فه‌رمانده‌ی لیوای به‌رگری و فریاكه‌وتن رایگه‌یاند، تۆمهتبارهكهی داڵده نه‌داوه و هه‌ركاتێكیش دادگا داوای بكات، "ملی لهمو باریكتره"
لیوا ڕه‌مه‌زان دێكۆنی فه‌رمانده‌ی لیوای به‌رگری و فریاكه‌وتن، له لێدوانێكدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "تاوانباری روداوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ لای ئێمه ئه‌فسه‌ر بوه، هه‌ر نازانم خه‌ڵكی كوێیه، ئێمه 2700 (دوهه‌زار و حه‌وتسه‌د) پێشمه‌رگه و 250 (دوسه‌د و په‌نجا) ئه‌فسه‌رمان هه‌یه هه‌ر نه‌مناسیوه".
برای قوربانیه‌كان كه منی تۆمه‌تبار كردوه، گوایه داڵده‌ی تاوانبارهكهم دابێت، بۆ پاره‌ی نه‌فه‌قه‌ی منداڵی خوشكه‌كه‌ی هاته لام
لیوا ره‌مه‌زان وتیشی، "برای قوربانیه‌كان كه منی تۆمه‌تبار كردوه، گوایه داڵده‌ی تاوانبارهكهم دابێت، بۆ پاره‌ی نه‌فه‌قه‌ی منداڵی خوشكه‌كه‌ی هاته لام، پێموت زاواكه‌ی لای ئێمه نه‌ماوه و له‌ده‌وام هه‌ڵاتوه، موچه‌ی ڕاگیراوه و موچهكانی ڕه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ین".
تۆمه‌تباره‌كه پێشتر زڕدایكی و خوشكه‌زایه‌كی و پاسه‌وانی كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ریشی كوشتوه
تۆمه‌تباره‌كه كه ناوی (ح،چ) یه و پله‌ی نه‌قیبی هه‌یه، له‌لایه‌ن كه‌سوكاری كوژراوه‌كانی ئه‌مڕۆوه به‌وه تۆمه‌تبار كرا، كه پێشتر زڕدایكی و خوشكه‌زایه‌كی و پاسه‌وانی كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ریشی كوشتوه، به‌م پێیه‌ی تا ئێستا 8 (هه‌شت) كه‌سی كوشتوه.
من تا ئێستا ئه‌وه‌م نه‌زانیوه، ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌م بیستوه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوژرانی 3 (سێ) كه‌سه‌كه‌ی دیكه ڕاده‌ستی دادگایان نه‌كردوه، لیوا ڕه‌مه‌زان وتی"من تا ئێستا ئه‌وه‌م نه‌زانیوه، ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌م بیستوه".
ملم له‌به‌رده‌م دادگا له م‌و باریكتره
سه‌باره‌ت به چونه به‌رده‌م دادگا، ره‌مه‌زان دێكۆنی ئاشكرایكردوه ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا و "ملم له‌به‌رده‌م دادگا له م‌و باریكتره".
ئه‌و لێدوانه‌ش له‌كاتێكدایه، مه‌ریوان ئه‌حمه‌د برای كوژراوه‌كان رایگه‌یاندبو، "زاواكه‌مان ئه‌فسه‌ره له لیوای به‌رگری و فریاكه‌وتن و بڕیاری گرتنهكهیم بردوه بۆ ڕه‌مه‌زان دێكۆنی فه‌رمانده‌ی لیواكه‌ی، به‌ڵام ئه‌و تاوانباره‌كه‌ی ڕاده‌ستی دادگا نه‌كردوه، تا ئه‌م به‌یانیه ئه‌و كوشت و بڕه گه‌وره‌ی خوڵقاند و 5 كه‌سی لێكوشتین".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، بكوژی كوژراوه‌كانی ئه‌مڕۆی ناحیه‌ی شۆڕشی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیركرا.
هاوكات له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ده‌ستخۆشی له ھێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م كه توانییان له ماوه‌یه‌كی كورتدا؛ تاوانباری كرده‌وه قێزه‌ونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر بكه‌ن. جارێكی‌تریش هه‌مو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه تاوانبار به سزای یاسایی خۆی ده‌گات.
به‌یانی ئه‌مڕۆ،دوشه‌ممه له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، پیاوێك له‌گه‌ڕه‌كی سه‌نگاوییه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌چه‌كه‌وه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی خه‌زوری و له‌ئه‌نجامدا چوار ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌ی كوشت و دو ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌شی برینداركرد.