نرخی نەوت دابەزی

10:02 - 02/05/2022

1869جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پشوەکانی جەژنی رەمەزان لەبەشێک لە وڵاتانی جیهان  جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتەوە 105.93 دۆلار.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 1.1%ی نرخەکەی لەدەستدا و هاتەوە سەر 105.93 

ئەمڕۆ دوشەممە، 2ی ئایار/5، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 1.1%ی نرخەکەی لەدەستدا و هاتەوە سەر 105.93 ، سەدو و پێنج دۆلار و نەوەد و سێ سەنت، و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 1%ی نرخەکەی لەدەستداو گەیشتە 103.70سەد و سێ دۆلار و حەفتا سەنت.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە داخستنی بازاڕەکانی هندستان و ژاپۆنە و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە هەیە

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ئاژانسە هەواڵییەکان بڵاوکراوەتەوە، دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە داخستنی بازاڕەکانی هندستان و ژاپۆنە و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە هەیە بەهۆی پشوەکانی جەژنی رەمەزانەوە.

 چالاکی کارگەکانی روی لە دابەزین کردوە

هاوکات دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە هات رۆژی شەممە چین داتای چالاکییە ئابورییەکانی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد چالاکی کارگەکانی روی لە دابەزین کردوە بەهۆی دوبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەمانگی رابردودا چین روبەڕوی شەپۆلێکی بەهێزی کۆرۆنا بوەوە 

لەمانگی رابردودا چین روبەڕوی شەپۆلێکی بەهێزی کۆرۆنا بوەوە وبەهۆیەوە جارێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە چەند کەرتێکی وڵاتەکە وەک شانگەهای و چەند شارێکی گەورەی چین راگەیەندرا و تەواوی کارگە و بازاڕەکان داخران.