خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا به بۆنه‌ی رۆژی جیھانیی كرێكارانه‌وه رایگه‌یاند، له رۆژی جیھانیی كرێكاران، رێزلێنان و رێزگرتن بۆ بونیادنه‌رانی نیشتمان و بازوه دڵسۆزه‌كان و وزه‌ی مرۆیی گه‌له‌كه‌مان كه سه‌روه‌تێكی نیشتمانیی راسته‌قینه‌یه.
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "له رۆژی جیھانیی كرێكاران، رێزلێنان و رێزگرتن بۆ بونیادنه‌رانی نیشتمان و بازوه دڵسۆزه‌كان و وزه‌ی مرۆیی گه‌له‌كه‌مان كه سه‌روه‌تێكی نیشتمانیی راسته‌قینه‌یه و ئامانجی گه‌شه‌سه‌ندنه و سه‌ركه‌وتنیشی به چاكسازیی ئابوری و دروستكردنی كاری راسته‌قینه ده‌بێت له بواره جیاجیاكانی به‌رھه‌مھێنان و ھه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داھاتی نیشتمانی".