خه‌ندان-
به‌رپرسی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ناوچه‌ی برۆنكس-ی شاری نیویۆرك-ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پاش 14 (چوارده) ساڵ یه‌كه‌مین نه‌وه‌ی "كهنگهری داره‌وان" له‌دایك بو، ئه‌و ئاژه‌ڵه یه‌كێك له‌و ئاژه‌ڵه دهگمهنانهیە کە روبه‌ڕوی مه‌ترسی له‌ناوچون بوه‌ته‌وه به‌هۆی راوكردنی و تێكدانی ژینگه‌كه‌ی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه.
جێم برێهێنی، به‌رپرسی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ناوچه‌ی برۆنكس-ی شاری نیویۆرك-ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئاژه‌ڵی "دێندراڵۆگهس" ناسراو به "كهنگهری داره‌وان" كه یه‌كێك له‌و ئاژهڵانهیە کە له ئێستادا روبه‌ڕوی مه‌ترسی له‌ناوچون بوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م نه‌وه‌ی له باخچه‌كه‌یان هێنایه دونیاوه.
روداوێكی ته‌واو گرنگه بۆ باخچه‌كه‌مان و بۆ ژینگه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسییه‌كانی له ناوچونبوهتهوه
وتیشی، "روداوێكی ته‌واو گرنگه بۆ باخچه‌كه‌مان و بۆ ژینگه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسییه‌كانی له ناوچونبوهتهوه وه‌ك به‌شێك له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی دیكه كه له ئێستادا روبه‌ڕوی هه‌مان مه‌ترسی بونه‌ته‌وه".
ئه‌م جۆره‌ی كه‌نگه‌ره‌كان دارستان نشینه و له ناوچه باراناوییه‌كان و دارستانه‌كاندا ده‌ژی
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌م جۆره‌ی كه‌نگه‌ره‌كان دارستان نشینه و له ناوچه باراناوییه‌كان و دارستانه‌كاندا ده‌ژی، به به‌راورد به كهنگهری ئوستوراڵی كێشی ئه‌م كهنگهره له نێوان 9-11 (نۆ بۆ یازده) كیلۆگرامدایه، له‌ڕوی قه‌باره‌شه‌وه زۆر له كهنگهری ئوستوراڵی بچوكتره".
كاتێك ئه‌م بهچكهیه له‌دایكبو قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی نینۆكێكی مرۆڤ ده‌بو
به‌رپرسی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ناوچه‌ی برۆنكس باسی له‌وه‌شكردوه، "كاتێك ئه‌م بهچكهیه له‌دایكبو قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی نینۆكێكی مرۆڤ ده‌بو، زۆربه‌ی كات له توره‌كه‌ی سكی دایكی‌دا ده‌مێنێته‌وه و زۆربه‌ی كات ته‌نها سه‌ری ده‌بیندرێت، بەڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونیدا ده‌ست به گه‌ڕان و تێگه‌یشتن له سروشتی ده‌وروبه‌ری خۆیده‌كات".
له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ژماره‌یان ته‌نها 2.500 (دوهه‌زار و پێنجسه‌د) دانه‌یه و به‌شێكی زۆریان له ژیانی كێوگوزهردا ده‌ژین
ئه‌م جۆره‌ی كه‌نگه‌ره‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ژماره‌یان ته‌نها 2.500 (دوهه‌زار و پێنجسه‌د) دانه‌یه و به‌شێكی زۆریان له ژیانی كێوگوزهردا ده‌ژین و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار روبه‌ڕوی لهناوچونبونهتهوه، به‌هۆی تێكدانی ژینگه‌ی ژیانیان و راوكردنیان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه.