خه‌ندان-
ئاسایشی نێجیریا رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان به تۆمه‌تی ههڵخەڵهتاندنی هاوڵاتیان، هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی گۆڕستانه‌كان و لێكردنه‌وه‌ی ددانه‌كانیان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌ریتی دینی ناڕاست ده‌ستگیركردوه و راده‌ستی دادگایان كردوه.
راگه‌یاندی فه‌رمی ئاسایشی نێجیریا لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئافیز ئۆدۆسانیا-ی ته‌مه‌ن 33 ساڵیان به‌تۆمه‌تی دزینی ددانی مردوه‌كان له گۆڕستانه‌كان ده‌ستگیركردوه كه ئه‌و ددانانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی نه‌ریتی دینی ناڕاست به‌كارهێناوه له پێناو په‌یداكردنی پاره.
له‌ساڵی 2016 له پێناو په‌یداكردنی پاره ددانی مردوه‌كانی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌نجامدانی نه‌ریتی ئاینی ناڕاست
له‌و باره‌یه‌شه‌وه، تۆمه‌تبار دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و رایگه‌یاندوه، له‌ساڵی 2016 له پێناو په‌یداكردنی پاره ددانی مردوه‌كانی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌نجامدانی نه‌ریتی ئاینی ناڕاست، به‌ڵام دوجار شكستی هێناوه له‌وه‌ی ددانه‌كانی دو ته‌رم ده‌ربهێنێت.
له گۆڕستانی ئێڵیشا ده‌ستگیركرام له‌و كاته‌ی بۆ جاری سێیه‌م هه‌وڵمدا ددانی جه‌سته‌ی مردوه‌كان لێبكه‌مه‌وه
وتیشی، "له گۆڕستانی ئێڵیشا ده‌ستگیركرام له‌و كاته‌ی بۆ جاری سێیه‌م هه‌وڵمدا ددانی جه‌سته‌ی مردوه‌كان لێبكه‌مه‌وه و بۆ نه‌ریتی ئاینی به‌كاری بهێنم، ئه‌ویش له پێناو ده‌ستكه‌وتنی بڕێك پاره، به‌ڵام نه‌ریته‌كان زۆربه‌ی كات شكستیان ده‌هێنا".
داواش له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له‌پێناو پاره ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، چیتر به‌رده‌وام نه‌بن له‌و كاره، چونكه هیچ سودێكی نییه ودوره له راستییه‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له شارۆچكه‌ی ساگامو هه‌وڵمدا ددانی جه‌سته‌ی مردوه‌كان ده‌ربهێنم، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بوم پاش ئه‌وه‌ی له ویلایه‌تی ئۆسون بۆ كۆتا جار ویستم ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌م، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره ده‌ستگیركرام، داواش له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له‌پێناو پاره ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، چیتر به‌رده‌وام نه‌بن له‌و كاره، چونكه هیچ سودێكی نییه ودوره له راستییه‌وه".