جیف بیزوس 21 ملیار دۆلاری لەچەند کاتژمێرێکدا لەدەستدا

09:52 - 30/04/2022

6110جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی دابەزینی پشکی کۆمپانیەکەی بۆ نزمترین ئاست لە ساڵی 2014ەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی جیف بیزوس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن 21000000000 (بیست و یەک) ملیار دۆلاری سامانەکەی لەدەستدا.

هۆکارەکەی بۆ کەمی گەشەی ساڵانەی کۆمپانیاکە لە دو دەیەی رابردودا دەگەڕێتەوە
بەگوێرەی راپۆرتەکانی بۆرسەی ئەمریکا، ئێوارەی رۆژی هەینی پشکەکانی کۆمپانیای ئەمازۆن 13% دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی کە ئەوەش  نزمترین ئاستییەتی لە ساڵی 2014ەوە، هۆکارەکەشی بۆ کەمی گەشەی ساڵانەی کۆمپانیاکە لە دو دەیەی رابردودا دەگەڕێتەوە.
بیزوس لەمساڵدا 40000000000 (چل) ملیار دۆلاری سامانەکەی لەدەستداوە
بەو دابەزینەی پشکی کۆمپانیەکەی لە رۆژی هەینیدا، جیف بیزوس لەمساڵدا 40000000000 (چل) ملیار دۆلاری سامانەکەی لەدەستداوە، لەئێستاشدا خاوەنی 152000000000 (سەد و پەنجاو و دو) ملیار دۆلارە.
 لەم کاتەدا خاوەنی 9.8% پشکی کۆمپانیاکەیە 
جیف بیزوس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆنە و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکەیە، لەم کاتەشدا خاوەنی 9.8% پشکی ئەمازۆنە و دوەم دەوڵەمەنترین پیاوی جیهانە دوای  ئیلیۆن ماسک.

نیشانەکردن

ئەمریکا جۆراوجۆر