خه‌ندان-
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگدا نییه له‌گه‌ڵ ناتۆ و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌كارهێنانی چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وڵاتانی زلهێزه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن كه خۆیان به به‌شێك له‌م جه‌نگه ده‌زانن.
به پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندوه، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌ره‌یه‌كی دژ به هاوپه‌یمانێتی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" نین.
ئه‌مریكا، بریتانیا، ئه‌ڵمانیا و جهوزێپ بورێڵ كۆمیساری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێن پێویسته پوتین له‌م جه‌نگه شكستی پێبهێندرێت و روسیا بشكێت
وتیشی، "به داخه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری وڵاتان هاوشێوه‌ی ئه‌ندامانی ناتۆ، ئه‌مریكا، بریتانیا، ئه‌ڵمانیا و جهوزێپ بورێڵ كۆمیساری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێن پێویسته پوتین له‌م جه‌نگه شكستی پێبهێندرێت و روسیا بشكێت".
به‌كارهێنانی وشه‌ی كه‌وتنی پوتین و تێكشكاندنی روسیا، چه‌ند وشه‌گه‌لێكن كاتێك به‌كاردێت كە تۆ كه‌وتنی كه‌س و وڵاتێكت به دیاریكراوی بوێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "به‌كارهێنانی وشه‌ی كه‌وتنی پوتین و تێكشكاندنی روسیا، چه‌ند وشه‌گه‌لێكن كاتێك به‌كاردێت كە تۆ كه‌وتنی كه‌س و وڵاتێكت به دیاریكراوی بوێت، له هه‌مانكاتیشدا له كاتێكدا ئه‌م وشانه به‌كاردێت كه تۆ لهجهنگدابیت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی كه ناویان دێنیت".
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دانوستانه‌كانی نێوان ئۆكرانیا و وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و دواوه هه‌نگاویان ناوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دانوستانه‌كانی نێوان ئۆكرانیا و وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و دواوه هه‌نگاویان ناوه، ئه‌وه‌ش له‌پای ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا به خواستی ئه‌مریكا و بریتانیا كارده‌كات و ده‌ستی به گه‌مه‌یه‌كی قێزهونكردوه و نایانه‌وێت ئاشتی بهرقهراربكهنهوه".