هەواڵی ئەمڕۆ

سه‌رۆك به‌رهه‌م په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه‌

02:14 - 29/04/2022

3767جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكی هاوخه‌میدا بۆ كۆچی دوایی عه‌بدولحه‌میر حه‌مدانی وه‌زیری پێشوتری رۆشنبیری عێراق رایگه‌یاند، "سه‌ره‌خۆشیی قوڵی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردو و كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیری و هه‌مو دۆست و خۆشه‌ویستانی ده‌كه‌م".

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "به‌ خه‌م و ئازارێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دكتۆر عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری و وه‌زیری پێشوترمان پێگه‌یشت، ئه‌و پسپۆڕی باڵای بواری شوێنه‌واری بو له‌ شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا".

سه‌ره‌خۆشیی قوڵی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردو و كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیری و هه‌مو دۆست و خۆشه‌ویستانی ده‌كه‌م

د. به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاندوه‌، "سه‌ره‌خۆشیی قوڵی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردو و كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیری و هه‌مو دۆست و خۆشه‌ویستانی ده‌كه‌م، داواش له‌خودای گه‌وره‌ ده‌كه‌م بیكاته‌به‌ر ره‌حه‌مه‌تی خۆی".

ئه‌مڕۆ هه‌ینی مردنی عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی وه‌زیری پێشوتری رۆشنبیری عێراق له‌ ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا و به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا. 

عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی له‌ ساڵی 1967 له‌ قه‌زای فه‌هود له‌ پارێزگای زیقاڕ له‌دایكبوه‌ و له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ (2018 - 2019) پۆستی وه‌زیری رۆشنبیری و شوێنه‌واری وه‌رگرتوه‌.