هۆشدارییەک بۆ بەکارهێنەرانی گۆگڵ کرۆم

09:39 - 28/04/2022

5044جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کۆمپانیای گۆگڵ رایدەگەیەنێت، براوسەری گۆگڵ کرۆم روبەڕوی هەڕەشەی ئەمنی و هاککردن بوەتەوە جەختیشدەکاتەوە لەچەند رۆژی رابردودا ئەو گرفتە ئەمنییانەی روبەڕویان بوەتەوە چارەسەری دەکەن.

کۆمپانیای گۆگڵ 30 لاوازی ئەمنی ناو براوسەری گۆگڵ کرۆمی دۆزیوەتەوە

سایتی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردوەتەوە، کۆمپانیای گۆگڵ 30 لاوازی ئەمنی ناو براوسەری گۆگڵ کرۆمی دۆزیوەتەوە کە حەوتیان هەڕەشە بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات و دوچاری هاک کردنیان دەکاتەوە.

 لەچەند رۆژی داهاتودا چارەسەری ئەو بۆشاییە ئەمنیانە دەکەن کە لە براوسەرەکەدا دروستبوە

رونیشیکردوەتەوە، لەچەند رۆژی داهاتودا چارەسەری ئەو بۆشاییە ئەمنیانە دەکەن کە لە براوسەرەکەدا دروستبوە و ئەبدەیتێکی نوێ رادەگەیەنێت، کە کاریگەری لەسەر بەکارهێنەرانی ویندۆز و ماک ئۆس و لینۆکس هەیە.

تائێستا نازاندرێت چ لایەنێک لەپشت تێپەڕاندنی براوسەرەکەوە بوە

جەختیشیکردەوە، تائێستا نازاندرێت چ لایەنێک لەپشت تێپەڕاندنی براوسەرەکەوە بوە کە ئاسایشی بەکارهێنەرەکانی کردوەتە مەترسییەوە.

لەچەند رۆژی داهاتودا براوسەری گۆگڵ کرۆم بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەبدەیت ببێتەوە

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا براوسەری گۆگڵ کرۆم بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەبدەیت ببێتەوە و چارەسەری سەرجەم کێشەکانی بکریت.

بەپەلە