21%ـی خشۆكه‌كان روبه‌ڕوی له‌ناوچون بونه‌ته‌وه‌

10:08 - 27/04/2022

3042جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

توێژینه‌وه‌یه‌كی بواری خشۆكه‌كان رایگه‌یاندوه‌، خشۆكه‌كان روبه‌ڕوی مه‌ترسی له‌ناوچون بونه‌ته‌وه‌ و 21% (له‌ سه‌ددا بیست و یه‌ك)ی جۆره‌كانی له‌ هێڵی ونبون نزیكبونه‌ته‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌ناوچونیشیان راسته‌وخۆ سیسته‌می ژینگه‌یی تێک ده‌دات، بۆیە مرۆڤ زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت و هه‌ر "مرۆڤ"یش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی له‌ناوچونی خشۆكه‌كان.

به‌ پێی تۆڕی هه‌واڵی The Guardian، توێژینه‌وه‌یه‌كی بواری خشۆكه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاندوه‌، زیاتر له‌ پێنج جۆری گرنگ له‌ خشۆكه‌كان روبه‌ڕوی مه‌ترسی له‌ ناوچون بونه‌ته‌وه‌، ئەوەش كاریگه‌رییەکی مەترسیدار له‌سه‌ر زه‌وی جێده‌هێڵێت.

به‌ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و 21% (له‌ سه‌ددا بیست و یه‌ك)ی  جۆره‌كانی خشۆكه‌كان روبه‌ڕوی له‌ناوچون بونه‌ته‌وه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و 21% (له‌ سه‌ددا بیست و یه‌ك)ی  جۆره‌كانی خشۆكه‌كان روبه‌ڕوی له‌ناوچون بونه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌ ماره‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو ده‌گاته‌ مارمێلكه‌كان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی زۆر خراپ له‌سه‌ر سیستمی ژینگه‌ی ته‌واوی زه‌وی جێده‌هێڵێت.
ئێستا 15.600.000.000 (پانزه‌ ملیار و شه‌ش سه‌د ملیۆن) ساڵ له‌ مێژوی په‌ره‌سه‌ندنی زینده‌وه‌ره‌ خشۆخه‌كان له‌ده‌ست ده‌دەین
له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه‌، "ئێستا 15.600.000.000 (پانزه‌ ملیار و شه‌ش سه‌د ملیۆن) ساڵ له‌ مێژوی په‌ره‌سه‌ندنی زینده‌وه‌ره‌ خشۆخه‌كان له‌ده‌ست ده‌دەین، ئه‌گه‌ر  1.829 (هه‌زار و هه‌شتسه‌د و بیست و نۆ) جۆری  خشۆكه‌كان روبه‌ڕوی له‌ناوچون ببنه‌وه‌".
یه‌كێك له‌ كاریگه‌ریه‌كانیش زیادبونی مێروه‌ زیان به‌خشه‌كانه‌ له‌ شێوه‌ی مه‌گه‌ز و مێشوله‌كان
باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌گه‌ر خشۆكه‌كان له‌ ته‌واوی سیستمی ژینگه‌ی زه‌وی دوربخه‌ینه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی خودكار سیستمی زه‌وی روبه‌ڕوی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كاریگه‌رییه‌كان مرۆڤه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ كاریگه‌ریه‌كانیش زیادبونی مێروه‌ زیان به‌خشه‌كانه‌ له‌ شێوه‌ی مه‌گه‌ز و مێشوله‌كان، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریا كوشنده‌كان".
30% (له‌سه‌ددا سی) خشۆكه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری ژینگه‌ دارستانییه‌كان روبه‌ڕوی له‌ناوچون بونه‌ته‌وه‌ 

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاشكراشیكردوه‌، "30% (له‌سه‌ددا سی) خشۆكه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری ژینگه‌ دارستانییه‌كان روبه‌ڕوی له‌ناوچون بونه‌ته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ نمونه‌ باوه‌كان، ماری گینگ كۆبرایه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ دارستانه‌ چڕه‌كان بونی نه‌ماوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خشۆكێكی دارستان نیشته‌جێیه‌، یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ مه‌ترسییه‌كان مرۆڤه‌كانن و پێویسته‌ مرۆڤەکان له‌ له‌ناو نه‌بردنی خشۆكه‌كان ئاگاداربكرێنه‌وه‌".

نیشانەکردن

زانستیی