خه‌ندان-
خاوه‌ن پشكه‌كانی كۆمپانیا تویته‌ر ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایانگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به ده‌نگی زۆرینه بڕیاریانداوه به دواین پێشنیاری ئیلۆن مه‌سك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تێسلا رازیبن، به‌مه‌به‌ستی كڕینه‌وه‌ی تویته‌ر و له به‌رامبه‌ریشدا ئیلۆن مه‌سك ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له چالاكییه‌كانی تویته‌ردا بكات و بیكاته پلاتفۆڕمێكی ئازادتر وه‌ك له ئێستا.
به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریانداوه رازیببن به پێشنیاری كڕینه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌یان له‌لایه‌ن ئیلۆن مهسكهوه
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی
Reuters، خاوه‌ن پشكه‌كانی ئێستای كۆمپانیای تویته‌ر رایانگه‌یاندوه، به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریانداوه رازیببن به پێشنیاری كڕینه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌یان له‌لایه‌ن ئیلۆن مه‌سك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا.
ئیلۆن مه‌سك بڕی 43.000.000.000 (چل و سێ ملیار) دۆلاری پێشكه‌ش كردون
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، ئیلۆن مه‌سك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا بڕی 43.000.000.000 (چل و سێ ملیار) دۆلاری پێشكه‌ش كردون و سه‌ره
ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی خاوه‌ن پشكه‌كان فرۆشتنی تویته‌ریان به ئیلۆن مه‌سك ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام له ئێستادا وا بڕیاریانداوه به‌و بڕه پاره‌یه رازی ببن.
ئیلۆن مه‌سك ده‌یه‌وێت كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی تویته‌ر بكات و چیتر رێگه نه‌دات كاری ریكلام و بازرگانیكردنی تێدا بكرێت
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئیلۆن مه‌سك رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێشكه‌ش به خاوه‌ن پشكه‌كانی ئێستای تویته‌ر كردوه كۆتا پێشنیاری ئه‌و ده‌بێت بۆ كڕینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه، چونكه ده‌یه‌وێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی تویته‌ر بكات و چیتر رێگه نه‌دات كاری ریكلام و بازرگانیكردنی تێدا بكرێت و بیكاته پلاتفۆڕمێكی په‌ره‌پێدراو له پێناو ئازادی راده‌ربڕین.
خاوه‌ن كۆمپانیاكه و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێستای تویته‌ر ناتوانن كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی تویته‌ر بكه‌ن
وتیشی، "خاوه‌ن كۆمپانیاكه و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌برانی ئێستای تویته‌ر نه ده‌توانن كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی تویته‌ر بكه‌ن، نه پلانێكیشیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌كۆی تویته‌ر به‌رفراوانتر بكه‌ن، بۆیه پێویسته كار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی بكه‌ین".
ئیلۆن ڕیڤ ماسك، ئه‌ندازیار، كارساز و سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مه‌ریكی-كه‌نه‌دییه كه له ساڵی 1971 له ئه‌فریقای باشوور له‌دایكبوه، به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیا تێسلا مۆتۆرزه و سه‌رۆكی سۆلار سیتی و ھاوسه‌رۆكی كۆمپانیای زیره‌كی ده‌ستكرد"OpenAI"یه و یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی ته‌واوی جیهان.