بەڤیدیۆ؛ پیاوێکی بڕازیلی ناوی چوە کتێبی گینسەوە.. 84 ساڵە لە یەک شوێندا کار دەکات

02:30 - 24/04/2022

10022جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پیاوێکی تەمەن 100 ساڵ ناوی چوە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، دوای ئەوەی هەمو تەمەنی کارکردنی و بۆ ماوەی 84 ساڵ، لە یەک شوێن و لە لەكارگەیەكی قوماشدا کاری کردوە.

 درێژترین ماوەی کارکردنی کەسێکە لەیەک شوێندا 
والتەر ئۆرتمان پیاوێکی تەمەن 100 ساڵی بڕازیلییە، ناوبراو دانیشتوی شاری بروسکە لە باشوری بڕازیل و ماوەی  84 ساڵ لە یەک شوێن و لە كارگەیەكی قوماشدا کاری کردوە، بەوەش بوە یەکەمین کەس لەجیهاندا کە درێژترین ماوە لە کۆمپانیا یان کارگەیەکدا کاربکات.
 بڕوانامەی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکانی وەرگرت
والتەر ئۆرتمان لەگەڵ گەیشتنی بە تەمەنی 100 ساڵ بڕوانامەی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکانی وەرگرت و بەوهۆیەش ئاهەنگی گێڕا، لە ئاهەنگەکەیدا هاوڕێ و هاوکارەکانی لەگەڵیدا ئامادە بون و باسیان لە رۆژانی کار و یادگارییەکانی نێوانیان کرد.
هەموان ئەو کارەبکەن کە خۆشیان دەوێت و حەزی پێدەکەن
ئۆرتمان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا دەڵێت، ئامۆژگاری خەڵک دەکات کارەکانیان خۆش بوێت و بەروحی سەرکەوتن و خەباتی بێوچان کاربکەن، داواش دەکات هەموان ئەو کارەبکەن کە خۆشیان دەوێت و حەزی پێدەکەن.

نیشانەکردن

جۆراوجۆر

بەپەلە