خه‌ندان-
به‌رپرسانی چاكسازی گه‌وره‌ی شاری هیوستڤێلێ له ویلایه‌تی تێكسس-ی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند، به‌ته‌مه‌نترین تۆمه‌تباری چاكسازییه‌كه‌یان كه ته‌مه‌نی 78 ساڵ بوە و لە ساڵی 1990 ئه‌فسه‌رێكی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی ده‌رزی كوشنده‌وه فه‌رمانی له سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێكرا.
كارڵ وه‌ین بهنتهێۆن-ی ته‌مه‌ن 78 ساڵ، ئه‌مڕۆ فه‌رمانی له سێداره‌دانی جێبه‌جێكرا
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی
ABC News، به‌رپرسانی چاكسازی گه‌وره‌ی شاری هیوستڤێلێ له ویلایه‌تی تێكسس ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایانگه‌یاند، كارڵ وه‌ین بهنتهێۆن-ی ته‌مه‌ن 78 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1990 له ترافیكلایتێكدا ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له هیوستن جه‌یمس ئێربی، ئه‌فسه‌ری ئه‌و ویلایه‌ته كرد ئه‌مڕۆ فه‌رمانی له سێداره‌دانی جێبه‌جێكرا.
دادگا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك داوای پارێزه‌رانی كارڵ بهنتهێۆن-یان به وه‌ستاندنی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی له سێداره‌دانه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، دادگا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك داوای پارێزه‌رانی كارڵ بهنتهێۆن-یان به وه‌ستاندنی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی له سێداره‌دانه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی ژه‌مێك له ده‌رزی پێنتۆباربتاڵ، كه وه‌ك ده‌رزییه‌كی بكوژ بۆ جێبه‌جێكردنی كرده‌ی له سێداره‌دانی تاوانباران و ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنرێت كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن، فه‌رمانی له سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێكراوە.
ته‌نها ده‌مه‌وێت خێزانی ئێربی له‌وه تێبگه‌ن كه په‌شیمانم له‌و كاره‌ی كردومه و هیوادارم خێزانه‌كه‌ی لێم خۆشبن
بهنتهێۆن پێش جێبه‌جێكرنی فه‌رمانی دادگا به ئه‌فسه‌ری جێبه‌جێكاری فه‌رمانی له سێدارەدانهكهی راگه‌یاندوه، "كه ته‌نها ده‌مه‌وێت خێزانی ئێربی له‌وه تێبگه‌ن كه په‌شیمانم له‌و كاره‌ی كردومه و هیوادارم خێزانه‌كه‌ی لێم خۆشبن، ئه‌گه‌ر له به‌هه‌شت بینیمه‌وه تێر باوه‌شی پێدادهكهم".
ئێستاش پاش تێپه‌ڕبونی ئه‌و هه‌مو ساڵه بیری هیوستن ده‌كه‌م و به بڕیاری دادگاش ته‌واو ئاسوده‌م
له باره‌ی بڕیاری دادگاشه‌وه مورا ئێربی، خێزانی ئەو ئەفسەرەی لەلایەن بهنتهێۆن کوژرا، رایگه‌یاند، "پێمناخۆشه كه‌سێك مردوه، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك كه‌سێك بیری لێناكه‌مه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك شتێك بیری لێده‌كه‌مه‌وه كه بێ به‌هایه و ئێستاش پاش تێپه‌ڕبونی ئه‌و هه‌مو ساڵه بیری هیوستن ده‌كه‌م و به بڕیاری دادگاش ته‌واو ئاسوده‌م"