پیاوه‌ "ده‌نگ خۆشه‌كه‌"ی خوێندنه‌وه‌ی دۆكیۆمێنتارییه‌كان به‌ پاڵه‌وانی زه‌وی ناسێندرا

09:12 - 21/04/2022

13718جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئێنگه‌ر ئێندرسن به‌رپرسی پرۆگرامی ژینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان (UNEP) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ته‌واوی جیهان و گێڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ زه‌وی و له‌ رێگه‌ی كاریگه‌ری ده‌نگ و دۆكیۆمێنتاریيه‌كانیه‌وه‌ نازناوی "پاڵه‌وانی زه‌وی"یان به‌ سێر ده‌یڤد ئاتنبرۆو  پێشكه‌شكار و ژینگه‌ناس و كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی بریتانی به‌خشی.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ئێنگه‌ر ئێندرسن له‌ راگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له‌ رێگه‌ی دۆكیۆمێنت و خوێندنه‌وه‌ و ده‌نگ خۆشییه‌كه‌یه‌وه‌ سێر ده‌یڤد ئاتنبرۆو،  هه‌ستی هه‌موانی بۆ خۆشویستنی زه‌وی زیاتر و زیاتر كرد و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پێزانین و وه‌فادارییه‌.

سێر ده‌یڤد ئاتنبرۆو ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆیدا تا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م نیشتمانه‌مان ئاشتبكاته‌وه‌ 
وتیشی، "له‌ڕێگه‌ی پیشاندان و ئه‌نجامدانی دۆكیۆمێنته‌وه‌ سێر ده‌یڤد ئاتنبرۆو ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستنەگەڕ تا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م نیشتمانه‌مان ئاشتبكاته‌وه‌ كه‌ هۆكاری پیسبون وێرانكردنه‌كه‌ی خۆمانین، هه‌رخۆشمان هۆكاریین بۆ ئه‌وه‌ی چاكی بكه‌ینه‌وه‌".
زۆربه‌ی زۆرمان یادگاری جوانمان له‌گه‌ڵ ده‌نگ خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه‌ 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "زۆربه‌ی زۆرمان یادگاری جوانمان له‌گه‌ڵ ده‌نگ خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه‌ و هه‌ر به‌و رێگه‌یه‌ش توانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ستمان به‌رامبه‌ر خاك و ده‌ریاچه‌ و ته‌واوی به‌شه‌كانی زه‌وی بجوڵێنێت و باشتر پارێزگاری له‌ زه‌وی مانه‌وه‌ی بكه‌ین".
له‌ رێگه‌ی پرۆگرامی ژینگه‌ی تایبه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ نازناوی "پاڵه‌وانی زه‌وی"مان به‌ سێر ده‌یڤد ئاتنبرۆو به‌خشی

ئێنگه‌ر ئێندرسن باسی له‌وه‌شكردوه‌، "له‌ رێگه‌ی پرۆگرامی ژینگه‌ی تایبه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان (UNEP)یه‌وه‌ نازناوی "پاڵه‌وانی زه‌وی"مان به‌ سێر ده‌یڤد ئاتنبرۆو به‌خشی و هیوادارین له‌ كاره‌كه‌ی وه‌ك به‌ ئاگا هێنانه‌ره‌وه‌یه‌كی هاوڵاتیان له‌ پێناو خۆشویستنی زه‌وی به‌رده‌وامبێت".

سێر ده‌یڤد فرێدریك ئاتنبرۆو له‌دایكبووی 1962 له‌ له‌نده‌ن له‌دایكبوه‌ و له‌ لیسته‌ر گه‌وره‌ بوه‌، كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی بریتانییه‌ كه‌ كاره‌كانی به‌زۆری له‌سه‌ر ژینگه‌یه‌، یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین سروشتناسانی جیھان و چه‌ندین به‌رنامه‌ی سروشتی پێشكه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ باسكردنی ژیانی ئاژه‌ڵان و وایكردوه‌ ملیۆنان كه‌س بوه‌ستن له‌ پیسكردنی زه‌ریاكان و خاوه‌نی یه‌كێك چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی تایبه‌ت به‌ بریتانیاوه‌  نێوده‌وڵه‌تیشه‌.

نیشانەکردن

زانستیی ژینگەدۆستیی