خهندان-
سهرۆك كۆماری عێراق پێشوازیکرد لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جهختیكردهوه له گرنگی دەرکردنی ئەو یاسایانە كردهوه کاردهكهن بۆ بەھێزکردنی کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت.
بهپێی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە (19ی نیسانی 2022) لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەدیدارەکەدا باس لەپێشکەوتنەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری وڵات کرا.
جهخت لە دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە کاریگەری دەکاتە سەر باشترکردنی دۆخی ژیانی ھاوڵاتیان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان
ئاماژه بهوهشكراوه، جهخت له لەگرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پەلەکردن لە دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە کاریگەری دەکاتە سەر باشترکردنی دۆخی ژیانی ھاوڵاتیان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ھەروەھا دەرکردنی ئەو یاسایانەی کار دەکات بۆ بەھێزکردنی کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت.