خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌وتارێكدا له به‌غدا رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه له‌م قۆناغه‌دا لێكگه‌یشتن له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا نییه، نه‌بونی گفتوگۆش له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان عێراق به‌ره‌و دۆخێكی خراپ ده‌بات.
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌مه‌راسیمی دامه‌زراندنی رێكخراوی به‌دردا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌به‌غدای پایته‌خت وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، گه‌مارۆی سیاسی ئێستا له ته‌واوكردنی مافه ده‌ستورییه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، دوای پێنج مانگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان بوه‌ته مایه‌ی بێزاری و ئه‌مه‌ش قبوڵ ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، وڵات به‌ره‌و بارودۆخێكی خراپ ده‌بات.
كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت عێراقییه‌كان سه‌رقاڵ بن به ناكۆكی ناوخۆییه‌وه كه هێز و قه‌واره‌كه‌ی لاواز بكه‌ن
وتیشی، "كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت عێراقییه‌كان سه‌رقاڵ بن به ناكۆكی ناوخۆییه‌وه كه هێز و قه‌واره‌كه‌ی لاواز بكه‌ن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه عێراقییه‌كان ناتوانن ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری مافی ده‌وڵه‌تی نیشتمانیی نابن، چونكه عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ و ده‌سه‌ڵاتدار نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیه‌كان و بنه‌مای پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌كات".
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌ی كه خه‌ڵك و هێزه نیشتمانییه‌كانیان ده‌یانویست ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ بوه‌ته‌وه
سه‌رۆك كۆمار له‌وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌ی كه خه‌ڵك و هێزه نیشتمانییه‌كانیان ده‌یانویست وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ بوه‌ته‌وه كه نابێت پشتگوێ بخرێن".
ده‌كرێت به یه‌كڕیزی و یه‌كگرتویی به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان زاڵ بین
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ده‌كرێت به یه‌كڕیزی و یه‌كگرتویی به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان زاڵ بین و له كاتی گۆڕانكارییه ئاڵۆزه‌كانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رچاو بگرین".
سه‌رۆك به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پاراستنی وڵات پێویستی به‌هه‌ڵوێستێكی جدی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه به‌هۆی بارودۆخ و فاكتهرهكانهوه كه‌ڵه‌كه‌بون كه بوهنه هۆی تێكچونی سیستمی حوكمڕانی، پێویستیان به‌چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتییه‌كان له‌ڕێگه‌ی گرێبه‌ستێكی سیاسیه‌وه كه هه‌موان كۆكبن له‌سه‌ری.