جگه‌ له‌ناردنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی، حه‌وت سودی دیكه‌ی "Gmail" بزانه‌

07:59 - 18/04/2022

3361جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زیاتر له‌ 2.000.000.000 (دو ملیار) كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌ژماری تایبه‌تی "Gmail" بۆ ناردنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن، به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانيش بێ ئاگان له‌و سودانه‌ی كه‌ ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌ جیهانییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ دابینيان ده‌كات، لەكاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه‌ ته‌نها وه‌ك هۆكارێك بۆ ناردنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌م پرۆتۆكۆڵه‌ ده‌ڕوانن.

سوده‌كانی به‌كارهێنانی "Gmail":


یه‌كه‌م: ده‌كرێت بزانیت چه‌ند كه‌س هه‌ژماره‌ تایبه‌تییه‌كه‌ت به‌كارده‌هێنێت، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی چونه‌ سه‌ر به‌شی "Details" له‌ كۆتایی په‌ڕه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ت، له‌وێشه‌وه‌ ده‌زانیت چه‌ند كه‌س هه‌ژماره‌ تایبه‌تیه‌كه‌ت به‌كارده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌بێت.



دوه‌م: ئه‌گه‌ر ویستت نامه‌كانت فلته‌ر بكه‌یت و نوێترین ئه‌و ئیمێڵانه‌ ببینیت كه‌ هه‌واڵین و په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌واڵی رۆژه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وا ده‌توانین به‌ نوسینی وشه‌ی "Newsletter"ه‌وه‌ ئه‌و ئیمێڵی ئاگاداركردنه‌وانه‌ ببینیت كه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ خۆت له‌ سایت و تۆڕه‌كان هه‌ژمارتكردون.



سێیه‌م: ده‌توانین كه‌سێك رابسپێریت وه‌ڵامی ئیمێڵ و نامه‌كانت بداته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی وشه‌ی نهێنی خۆت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرابكه‌یت ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی كلیككردن له‌ "Settings" پاشان هه‌ڵبژاردنی به‌شی "Accounts and import" پاشانیش له‌ به‌شی "Grant your access to your account" ئیمێڵی كه‌سێك دابنێت و له‌وێوه‌ راسته‌وخۆ بتوانێت ئیمێڵه‌كه‌ت به‌كاربهێنێت.



چواره‌م: زۆربه‌مان به‌هۆی خۆ هه‌ژماركردنمانه‌وه‌ له‌ وێبسایت و تۆڕه‌كان به‌هۆی ناردنی ئێمێڵی ئاگاداركردنه‌وه‌وه‌ ده‌ناڵێنین، به‌ڵام "Gmail" له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئیمێڵێكدا به‌شی "Unsubscribe" زیادكردوه‌ و له‌و رێگایه‌شه‌وه‌ ده‌توانیت ئه‌و چیتر ئیمێڵی ئاگاداركردنه‌وه‌ت بۆ نه‌یه‌ت.



پێنجه‌م: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ژماری "Gmail" په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ژماره‌كه‌ته‌وه‌ له‌ "Google Drive" بۆیه‌ كاتێك به‌شێكی زۆری "Google Drive"كه‌ت پڕ ده‌بێت ناتوانیت ئیمێڵت بۆ بنێردرێت، بۆیه‌ به‌ سڕینه‌وه‌ی فایله‌ نا پێویسته‌كان له‌ "Google Drive"وه‌ ده‌توانیت قه‌باره‌ی به‌كارهێنانی "Gmail" زیاتر بكه‌یت.

شه‌شه‌م: ده‌توانیت ئه‌و نامانه‌ی ده‌ینێریت راسته‌وخۆ پاش ناردنی بیانخه‌یته‌ به‌شی ئه‌رشیفه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی، چونه‌ سه‌ر به‌شی "Settings" پاشان "General" پاشان هه‌ڵبژاردنی "Send and archive"

حه‌وته‌م: به‌شێكی دیكه‌ی "Gmail" بریتیه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی دیداری ئه‌لیكترۆنی له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ژماری تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵیان دیدارێكی ئه‌لیكترۆنی و كۆبونه‌وه‌ یاخود چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامده‌یت، ئه‌مه‌ش بۆ بابه‌تی خوێندن و چاوپێكەوتنی كار به‌ شێوازی ئۆنڵاین تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.

نیشانەکردن

جیهان