خه‌ندان-
په‌ره‌پێده‌رانی مێتا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام زیادكردوه، تاوه‌كو بتوانن له رێگه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌وه كۆمێنته كۆنه‌كانیان بدۆزنه‌وه و یارمه‌تی دهریشیان بێت بۆ بینی ئه‌و پۆست و وێنانه‌ی كه سڕیویانه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی GadgeSnow، په‌ره‌پێده‌رانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له كۆمپانیای مێتا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایانگه‌یاندوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام روبه‌ڕوی ئاسته‌نگ بونه‌ته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كۆمێنتانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی دورودرێژه له‌لایه‌ن بهكارهێنارانهوه نوسراون، له‌به‌رئه‌و هۆكاره‌ش په‌ره‌پێده‌ران تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێیان بۆ یارمه‌تیدانی به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام زیادكردوه، تاوه‌كو به ئاسانتر یارمه‌تیان بدات له سڕینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمێنتانه‌ی كه كردویانن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ده‌توانرێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له به‌شی "Your activity" بدۆزیته‌وه و به‌م چه‌ند رێگایه‌ی خواره‌وه ده‌تواینت یه‌كه‌مین كۆمێنتت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ببینیت.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه په‌یڕه‌و بكه:
یه‌كه‌م: له مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ته‌وه ئه‌پڵیكه‌یشنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بكه‌ره‌وه.
دوه‌م: له رێگه‌ی وێنه‌ی لاپه‌ڕه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆت له راستی خواره‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بچۆره ناو واڵی تایبه‌ت به پڕۆفایله‌كه‌ی خۆته‌وه.
سێیه‌م: پاش كردنه‌وه‌ی واڵه‌كه‌ی خۆت، له‌لای راسته‌وه سێهێڵ بونی هه‌یه و ئه‌و ئایكۆنه هه‌ڵبژێره.
چواره‌م: پاشان هه‌ڵبژاردنی به‌شی تایبه‌ت به لاپه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ت ده‌كرێته‌وه.
شه‌شه‌م: پاشان ئایكۆنی "Your activity" هه‌ڵبژێره.
حه‌وته‌م: كلیك له "Interactions" بكه و پاشان كلیك له "Comments" بكه.
هه‌شته‌م: كۆتا هه‌نگاو كلیك له "Oldest to Newest" بكه و پاشان كلیك له "Apply" بكه و كۆمێنته كۆنه‌كانی خۆت ببینه‌وه.