خەندان-
به‌رپرسانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی به‌رلین رایانگه‌یاند، یه‌كێك له به‌ته‌مه‌نترین مه‌یمونه‌كان پێینایه ته‌مه‌نی 65 ساڵیی، بۆیە لەئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌یمونه ده‌كرێت تا له سروشتی ئه‌زمونی زانیاری كۆبكرێته‌وه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Reuters، به‌رپرسانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایانگه‌یاندوه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مه‌یمونه‌كان ته‌مه‌نی 65 ساڵی تێپه‌ڕاندوه كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مه‌یمونه ته‌مه‌نداره‌كان داده‌نرێت.
ئه‌م مه‌یمونه سه‌ر به خێزانی گۆرێلاكانه و به یه‌كێك له به‌ته‌مه‌نترین مه‌یمونه‌كان له جۆری گۆرێلا داده‌نرێت
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، ئه‌م مه‌یمونه سه‌ر به خێزانی گۆرێلاكانه و به یه‌كێك له به‌ته‌مه‌نترین مه‌یمونه‌كان له جۆری گۆرێلا داده‌نرێت و ئه‌گه‌ر به‌راور بكرێت به ته‌مه‌ن مرۆڤێكی ئاسایی ئه‌وا ئێستا ته‌مه‌نی ئه‌و گۆرێلایه 100 (سه‌د) ساڵی ته‌واوه.
تا ئێستا گۆرێلاكان ته‌مه‌نیان 40 (چل) ساڵ زیاتر هه‌ڵنه‌كشاوه
باسیان له‌وه‌شكردوه، تا ئێستا گۆرێلاكان ته‌مه‌نیان 40 (چل) ساڵ زیاتر هه‌ڵنه‌كشاوه و له خێزانی شامپانزییهكانیشدا ته‌مه‌نی به‌ته‌مه‌نترین مه‌یمونیان 60 (شه‌ست) ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردوه.
ئه‌م گۆرێلایه ناوی (فاتو)ه و له ساڵی 1953وه هاتوه‌ته باخچه‌كه‌مان
له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی به‌رلین رایگه‌یاند، "به‌شێوه‌یه‌كی باش پارێزگاریمان له ته‌ندروستی ئه‌م گۆرێلایه كردوه كه ناوی (فاتو)ه و له ساڵی 1953وه هاتوه‌ته باخچه‌كه‌مان و توێژینه‌وه‌ی زۆریشی له‌باره‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ین تا باشتر له سروشتی هه‌ڵسوكه‌وتی گۆرێلا به ته‌مه‌ن و ئهزموندارهكان تێبگه‌ین".