خەندان
ئیلۆن مه‌سك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا و یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌پێناو دروستكردنی پلاتفۆرمێكی ئازادانه و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی داهاتو له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین، بێ بیركردنه‌وه له بازرگانیكردن ئاماده‌یه ته‌واوی پشكه‌كانی كۆمپانیای تویته‌ر بكڕێته‌وه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Reuters، ئیلۆن مه‌سك رایگه‌یاندوه، بڕی 43.000.000.000 (چل و سێ ملیار) دۆلار پێشكه‌ش به به‌رپرسان و خاوه‌ن پشكه‌كانی كۆمپانیای تویته‌ر ده‌كات له پێناو ده‌ستبه‌رداربونیان له ته‌واوی تویته‌ر.
ئامانجی سه‌ره‌كی من بریتیه له پلاتفۆرمێك تا هاوڵاتیان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه راوبۆچونهكانیان بخه‌نه‌رو
وتیشی، "ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بریتی نییه له بازارگانیكردن و دروستكردنی پلاتفۆرمێك بۆ به‌ده‌ستهنانی پاره و سه‌روه‌ت و سامان، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كی من بریتیه له پێكهێنانی ده‌ست
ه‌یه‌كی ته‌واو له شاره‌زایان له پێناو پێشكه‌شكردنی پلاتفۆرمێك تا هاوڵاتیان بتوانن به‌شێوه‌ی
هكی ئازادانه راوبۆچونهكانیان بخه‌نه‌رو، من هیچ بیرم له‌لای ئابوری و سه‌رمایه نییه".
زۆر گرنگه ببینه پێشه‌نگ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئازادی له وڵاته‌كه‌یان به‌رقه‌رار بكه‌ن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "زۆر گرنگه ئازادی مافی تاك كه له ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی بۆدهك
هین بیخه‌ینه بوارێك
ی به‌رفراوانتره‌وه و ببینه پێشه‌نگ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئازادی له وڵاته‌كه‌یان به‌رقه‌راربكه‌ن، زۆر بێزاركه‌ره كاتێك رقت له كه‌سێك ده‌بێته‌وه و ئه‌و كه‌سه‌ش قسه‌یه‌ك ده‌كات كه تۆ پێت هه‌زم ناكرێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له رێگاكان بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕن جێبهێڵێت".
ئاماجی من بۆ كڕینه‌وه‌ی تویته‌ر بریتیه له‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتو له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین په‌روه‌رده‌یان بكه‌ین
ئیلۆن مه‌سك باسی له‌وه‌شكردوه، "ئاماجی سه‌ر
هكیم له هه‌وڵدان بۆ كڕینه‌وه‌ی تویته‌ر بریتیه له‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتو له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین و فه‌راهه‌مكردنی ته‌واوی ئازادییه‌كان رابهێنین و په‌روه‌رده‌یان بكه‌ین".