خه‌ندان-
شاندی دانوستانكاری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، دانوستان له‌گه‌ڵ شانده‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ئه‌مریكا ڕاگیراوه و به‌ڕێوه‌ناچێت.
محه‌مه‌د مهرندی ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری ئێران رایگه‌یاندوه، ئه‌مریكیه‌كان له‌پڕ ڕه‌فتار و ئاراسته‌ی گفتوگۆ و وتوێژی خۆیان له گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا گۆڕی، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئێستا دانوستانه‌كان وه‌ستاون".
فشاره ناوخۆییه‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و لایه‌نگرانی ئیسرائیل هه‌نگاوی پێشكه‌وتنه‌كانیان وه‌ستاندوه
وتیشی، "فشاره ناوخۆییه‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و لایه‌نگرانی ئیسرائیل هه‌نگاوی پێشكه‌وتنه‌كانیان وه‌ستاندوه كه پێشتر هه‌ستی پێده‌كرا له دانوستانه‌كاندا و به‌تایبه‌تیش له كۆتایی گفتوگۆكان".
ئێران دو ڕه‌شنوسی پێشكه‌ش كرد بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه
دانیشتنی خولی پێشوی دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی تاران له ڤیه‌ننا ئه‌نجامدرا، له‌خولی ئه‌مجاره‌ی گفتوگۆكانیشدا، كۆماری ئیسلامی ئێران دو ڕه‌شنوسی پێشكه‌ش كرد بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه، به‌ڵام ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌ردو رهشنوسهكهیان به زیاده‌ڕۆیی و قبوڵ نه‌كراو وه‌سف كرد.
ئه‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆكانی ڤییه‌نا داوایده‌كات، سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێت كه ئه‌مریكا دوای كشانه‌وه‌ی له گفتوگۆكان خستبویه سه‌ری، هاوكات گره‌نتی دوباره نه‌كشانه‌وه‌ی بكات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا و وڵاته ئه‌وروپیه‌كان داوای پابه‌ندبونی ئێران ده‌كه‌ن به بنه‌ماكانی گفتوگۆ و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه.