به‌سڕه‌؛ ئه‌فسه‌رێكی باڵای عێراق كوژرا

09:44 - 14/04/2022

1710جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌ره‌مه‌ عه‌لی ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق به‌ پله‌ی عه‌قید كوژرا.
 
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مشه‌و له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن و ده‌ستڕێژی گوللـه‌دا له‌ناوچه‌ی كه‌ره‌مه‌ عه‌لی، ئه‌فسه‌رێكی سوپا به‌پله‌ی عه‌قید كوژراوه‌ و به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ روداوه‌كه‌ به‌هۆی ناكۆكی خێڵه‌كیه‌وه‌ هه‌بێت.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌، تاوه‌كو ئێستاش هۆكار و چۆنیه‌تی روداوه‌كه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی وته‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك له‌ روداوه‌كه‌، پێده‌چێت كێشه‌ كۆن و خێڵه‌كی بێت و تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی كوژرانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ نه‌زانراوه‌.

نیشانەکردن

كوشتن