مێتا لەبارەی بڵاوکردنەوەی گرته‌ و ڤیدیۆكانی جه‌نگی ئۆكرانیا بڕیارێک دەردەکات

04:46 - 14/04/2022

2631جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌رپرسانی كۆمپانیای مێتا رایانگه‌یاند، رێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك و ئینستگرام له‌ ئۆكرانیا ده‌درێت وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی جه‌نگ و ئه‌و وێنانه‌ی له‌گه‌ڵ یاساكانی مێتادا نایه‌ته‌وه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌، ماوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆكانیش تا 30ی ئه‌م مانگه‌ درێژکراوەتەوە.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی BB-CNTV، به‌رپرسانی كۆمپانیای مێتا رایانگه‌یاندوه‌، ماوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆست و ڤیدیۆكان كه‌ له‌گه‌ڵ یاساكانی هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبوك و ئینستگرام" نایه‌نه‌وه‌، تا 30ی ئه‌م مانگه‌ درێژكراوەتەوە.

كۆمپانیای مێتا بڕیاریداوه‌ ماوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان بۆ به‌كارهێنه‌رانیان له‌ ئۆكرانیا درێژبكەنەوە
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی روسیا ته‌واوی چالاكی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌ كۆمپانیای مێتای ئه‌مریكی له‌ روسیا راگرتوە، به‌رپرسانی كۆمپانیای مێتاش بڕیاریانداوە به‌وه‌ی ماوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان كه‌ توندوتیژی ده‌نوێنن و له‌گه‌ڵ یاساكانی كۆمپانیاكه‌ نایه‌ته‌وه‌، بۆ به‌كارهێنه‌رانیان له‌ ئۆكرانیا درێژبكەنەوە.
رێگه‌ به‌ هاوڵاتیانی ئۆكرانی و به‌كارهێنه‌رانی له‌و وڵاته‌ ده‌رێت به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ به‌های مرۆڤایه‌تی روسیا له‌ وڵاته‌كه‌یان بڵاوبكه‌نه‌وه‌
باسیان له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م درێژكردنه‌وه‌یه‌ش ته‌نها به‌كارهێنه‌رانی ئۆكرانیا ده‌گرێته‌وه‌ و رێگه‌ به‌ هاوڵاتیانی ئۆكرانی  و به‌كارهێنه‌ران له‌و وڵاته‌ ده‌رێت تا به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ به‌های مرۆڤایه‌تی روسیا له‌ وڵاته‌كه‌یان بۆ ته‌واوی جیهان بڵاوبكه‌نه‌وه‌.
توندوتیژی و تاوان رێگه‌ پێدراوه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێك و لایه‌نێكی دیاریكراو بكرێته‌ ئامانج
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای مێتا ئەوەی خستوەتەڕو، "ئه‌مه‌ بڕیارێكی نا دروسته‌ و وه‌ك ئەوە وایه‌ بوترێت توندوتیژی و تاوان رێگه‌ پێدراوه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێك و لایه‌نێكی دیاریكراو بكرێته‌ ئامانج".

21ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌یسبوك رێگه‌ی به‌ به‌كارهێنه‌رانیدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وێنه‌ و گرته‌ی هێرشەکانی روسیا له‌ ئۆكرانیا بڵاوبكه‌نه‌وە و رێگه‌شی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رگرییه‌كانی ئۆكرانیا دژ به‌ روسیادا، به‌ فرمانی به‌رپرسانی  كرێملین، به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی بڕیاری وه‌ستاندنی چالاكییه‌كانی هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستگرام له‌ ته‌واوی روسیا درا.