خه‌ندان-
سانا مارین سه‌رۆك وه‌زیرانی فینلاند ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا، وڵاته‌كه‌ی بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به داواكاری بۆ بون به ئه‌ندام له رێكخراوی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌رده‌كات.
سانا مارین له له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ ستۆكهۆڵهم و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماگدالینا ئاندرسۆن هاوتا سویدیه‌كه‌ی رایگه‌یاند،"فینلاند نایه‌وێت بچێته ناو هاوپه‌یمانی سه‌ربازی ڕۆژئاواوه، ئه‌مه‌ش وابزانم زۆر به خێرایی ڕو ده‌دات، له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌دا، ناگاته مانگێك".
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتدارانی فینلاند دوای داگیركردنی ڕوسیا بۆ ئۆكراینا ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتێكی ناوه‌ندی له‌سه‌ر پێگه‌ی ستراتیژی خۆیان بخه‌نه‌ڕو
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتدارانی فینلاند دوای داگیركردنی ڕوسیا بۆ ئۆكراینا ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتێكی ناوه‌ندی له‌سه‌ر پێگه‌ی ستراتیژی خۆیان بخه‌نه‌ڕو، بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌ندامێتی فینلاند له ناتۆ له‌وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا بكرێت.
بیرۆكه‌ی بون به ئه‌ندامی ناتۆ له‌لایه‌ن فینلانده‌وه دو بۆچونی دژ به‌یه‌كی دروستكردوه
به‌گوێره‌ی راپۆرسیهكان، بیرۆكه‌ی بون به ئه‌ندامی ناتۆ له‌لایه‌ن فینلانده‌وه دو بۆچونی دژ به‌یه‌كی دروستكردوه، به‌گوێره‌ی دواین ڕاپرسی 68٪ پشتگیری هه‌یه له‌كاتێكدا ته‌نیا 12٪ ی به‌شداربوانی راپرسیه‌كه دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی په‌سه‌ندی ئه‌م پێشنیاره له په‌رله‌ماندا زۆر به ڕونی دیاره كه چه‌ند لایه‌نێك دژایه‌تی خۆیان گۆڕیوه بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فینلاند بچێته پاڵ، سنوری خاكی نێوان وڵاتانی ناتۆ و ڕوسیا به یه‌كجار دو هێنده ده‌بێت و 1300 (هه‌زار و سێسه‌د) كیلۆمه‌تر زیاد ده‌كات، به‌ڵام پێناچێت روسیا هه‌روا به‌ئاسانی رێگه به‌ئه‌ندامبونی فینلاند له ناتۆ بدات.