دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری توشی نەخۆشییەکی مەترسیداربو

03:08 - 11/04/2022

12400جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کچێکی ئوستورالی لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی جوانکاری لەیەکێک لە سەنتەرەکانی وڵاتەکەیدا دوچاری نەخۆشییەکی مەترسیداربو کە بە ئەستەم لە مردن گەڕایەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویکردوەتەوە، برینا ماکنتۆش، ئەو کچە گەنجە ئوستورالییەیە، کە لەرابردودا نزیکەی 50 کیلۆی لە کێشی لەشی دابەزاندبو، تاکو کێشی ئاسایی ببێتەوە، دواتریش بڕیاریداوە نەشتەرگەری بچوککردنەوەی ورگی بکات لەیەکێک لە سەنتەرەکانی جوانکاری لە وڵاتەکەی.

 توشی هەوکردنێکی قورس بوە لەبەشی خوارەوەی سکی

ماکنتۆش، لەدوای هەشت رۆژ لەئەنجامدانی پێستی زیادەی ورگی، توشی هەوکردنێکی قورس بوە لەبەشی خوارەوەی سکی. 

دوچاری حاڵەتێکی دەگمەن بوەتەوە کە نەخۆشی(گۆشتخۆری)پێدەوترێت

لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکەی نەخۆشەکە، پزیشکان بۆیان دەرکەوتوە، دوچاری حاڵەتێکی دەگمەن بوەتەوە کە نەخۆشی(گۆشتخۆری)پێدەوترێت.

نەخۆشییەکە بەشێوەیەکە لەدوای دورینەوەی شوێنی نەشتەرگەرییەکە خانەکانی قوڵایی پێست وەڵامدانەوەیان نابێت بەمەبەستی پڕبونەوە و چاکبونەوەی برینەکە بەو شێوەیەش پێست دوچاری هەوکردنی توند و رزین دەبێتەوە، کە رەنگە زۆرجار مردنی بەدوادابێت.

ناچار بون بیخەنە دۆخی بێهۆشی و رێژەیەکی بەرزی ئۆکسجینی بدەنێ بەمەبەستی هێورکردنەوەی هەوکردنەکە

لەدوای دیاریکردنی حاڵەتەکەی ماکنتۆش، پزیشکانی نەخۆشخانەی ئالفرید، لە ملبۆرن، ناچار بون بیخەنە دۆخی بێهۆشی و رێژەیەکی بەرزی ئۆکسجینی بدەنێ بەمەبەستی هێورکردنەوەی هەوکردنەکە.

پزیشکەکان هۆشداریان داوەتێ کەماوەیەکی درێژتر ئاگاداری دۆخی تەندروستی بێت و چاودێری بکرێت

لەدوای تێپەڕبونی ماوەیەک بەسەر وەرگرتنی چارەسەر و لابردنی بەشێک لە پێستە هەوکردوییەکە دۆخی نەخۆشییەکەی بەرەو باشتر چوە، بەڵام پزیشکەکان هۆشداریان داوەتێ کەماوەیەکی درێژتر ئاگاداری دۆخی تەندروستی بێت و چاودێری بکرێت.

نیشانەکردن

جۆراوجۆر

بەپەلە