خه‌ندان- هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی 25% دابه‌زیوه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ئاسته ببێته 40% ئه‌وا مانای وایه كه كه‌رتی ته‌ندروستی "ئیفلیج" ده‌بێت، ده‌شڵێت، "ده‌بێت بڕیارێك بدرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی دێته ناو سندوقه‌وه بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه و له هیچ قه‌یرانێكدا بۆ هیچ شتێكی دیكه خه‌رج نه‌كرێت و ده‌سه‌ڵات بدرێت به سندوقی شێرپه‌نجه و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كان كه مانگانه سێ بۆ پێنج ملیار دینار توانای خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌مان هه‌بێت".
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان رایگه‌یاند، "گرفتی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكییه‌كان و كه‌می ئامێری پزیشكی زیاد له چه‌ند مانگه باسی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم چه‌ند هه‌وڵێك دران له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جوابێكی واقعی و مه‌نتی و رون نه‌بو، بۆیه به باشمان زانی رای گشتی له دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت، ئێستا له لێوارێكداین رۆژ به رۆژ مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاونیشتیمانیان داببه‌زێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌و گرفتانه‌ی كه هه‌ن چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، راسته به‌دواداچون كراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه و دڵنیام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگاداری ورده‌كاری بابه‌ته‌كانه و پێویسته بڕیاری خێرا بدرێت، چونكه زیاد له 150 نه‌خۆش به‌بێ چاره‌سه‌رن كه ئه‌مانه پێویستیان به چاره‌سه‌ری بایه‌لۆجی و مه‌ناعیی هه‌یه، ئامێری سیتی سكان و ئێم ئاڕ ئای كه دو بنه‌مای سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییه، له سه‌نته‌رێكی شێرپه‌نجه‌ی وه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تا ئێستا ئه‌م ئامێرانه كارناكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه موافه‌قه‌تیان هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه".
توشبویه‌كی شێرپه‌نجه بڕوات سه‌ره بنوسێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری تیشک وه‌ربگرێت، زیاد له پێنج مانگی ده‌وێت تاوه‌كو به‌ریده‌كه‌وێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیاد له 40 بۆ 50 جۆری ده‌رمان هه‌ن كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا نه‌ماون، راسته ئه‌و ده‌رمانانه بنه‌ڕه‌تی و زۆر گران نیین، به‌ڵام پێداویستییه و هه‌ر لێبڕینی ده‌رمانه، ره‌نگه بۆ توشبویه‌كی شێرپه‌نجه كڕینی ده‌رمانێكی پێنج هه‌زاری زۆربێت چونكه به به‌رده‌وامی پێویستی پێی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌نته‌ری ژیانه‌وه‌یان هه‌یه كه تایبه‌ته به تیشك و دو ئامێری تیادایه و بۆ ئه‌وانه‌یه كه توشبوی شێرچه‌نجه‌ن و پێویستیان به تیشكه، كه زیاد له 10 ساڵه خزمه‌ت ده‌كه‌ن به هه‌مو كوردستان، هه‌روه‌ها كه‌ركوك و هه‌مو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش، ئێستا ئه‌م دو ئامێره كۆن بون و هه‌مو رۆژێك په‌ككه‌وتنیان هه‌یه، هیچ رۆژێك نیه ئه‌م دو ئامێره پێكه‌وه كاربكه‌ن و له ئێستا توشبویه‌كی شێرپه‌نجه بڕوات سه‌ره بنوسێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، زیاد له پێنج مانگی ده‌وێت تاوه‌كو به‌ریده‌كه‌وێت، به چ یاسایه‌كی ته‌ندروستی توشبویه‌كی شێرپه‌نجه دوای شه‌ش مانگ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت سودی لێده‌بینێت؟.
ئێستا 25%ی توانا‌مان له‌ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ئاسته بێته 40% ئه‌وا مانای وایه كه ئیفلیجمان ده‌بێت له كه‌رتی ته‌ندروستیدا
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی 25% دابه‌زیوه و ده‌ڵێت، "ده‌مه‌وێت رای گشتی و هه‌مو خه‌ڵك بیزانن ئێستا 25%ی توانا‌مان له‌ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ئاسته بێته 40% ئه‌وا مانای وایه كه ئیفلیجمان ده‌بێت له كه‌رتی ته‌ندروستیدا، خه‌ڵك ده‌پرسن كه‌ی ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كان داده‌خه‌ن؟ دنیاش وێران بێت ده‌رگای نه‌خۆشخانه داناخرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆش هه‌رچۆنێك ده‌رزییه‌كی ئازاری ده‌درێت، به‌ڵام كه گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه هه‌ر نه‌خۆش به‌ڕێ بكه‌ین مانای وایه كه خه‌له‌لێكی گه‌وره‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی من ئێستا ده‌یبینم و ناڵێم ره‌شبینم به‌ڵام دۆخه‌كه چه‌قبه‌ستوه و هیچ به‌رچاو رونییه‌ك نیه كه چۆن ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له سلێمانی ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌دایه كه پاره‌یان به‌ده‌سته
د. یاد نەقشبەندی رونیشیكرده‌وه، "به‌هاتنی لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ پارێزگای سلێمانی زیاتر له كێشه‌كان كۆڵرایه‌وه، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له سلێمانی ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌دایه كه پاره‌یان به‌ده‌سته، ئه‌گینا ئێمه كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات ولایه‌نی ته‌نفیزیمان هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌ی بودجه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی، ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه ته‌رخانده‌كرێت خۆی كه‌مه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش خه‌رج ناكرێت، بۆیه دۆخی ته‌ندروستی به‌و دۆخه ده‌گات".
هه‌مو دواكه‌وتنێك چانسی چاره‌سه‌ربونی دورده‌كه‌وێته‌وه، تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشه‌كه سێ مانگه چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرتوه و ده‌بینین نه‌خۆشییه‌كه‌ی زیادیكردوه
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی هیوا 25%ی له‌ده‌ستداوه، ئایا ماوه‌ی چه‌ند له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانی شێرپه‌نجه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن؟، د. یاد نه‌قشبه‌ندی وتی، "به‌پێی زانستی پزیشكی ئه‌گه‌ر توشبویه‌كی شێرپه‌نجه پێویستی به‌وه هه‌یه 20 رۆژ جارێك چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت یان 14 رۆژ جارێك، باشترین سود كه لێی ده‌بینێت ئه‌وه‌یه كه هه‌مو 14 رۆژجارێك چاره‌سه‌ره‌كه وه‌ربگرێت، كه ئه‌و واده‌یه بو به 30 رۆژ و گه‌یشته سێ مانگه كه وه‌رینه‌گرێت، هه‌مو دواكه‌وتنێك چانسی چاره‌سه‌ربونی دورده‌كه‌وێته‌وه، تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشه‌كه سێ مانگه چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرتوه و ده‌بینین نه‌خۆشییه‌كه‌ی زیادیكردوه، نه‌خۆش هه‌یه 100 هه‌زار دۆلاری تیادا خه‌رجكراوه و له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌وتوه و پشكنینی بۆ كراوه و ئێستا له‌به‌روه‌رگرتنی سێ مانگ چاره‌سه‌ر ریسه‌كه ده‌بێته‌وه به خوری و وه‌كو ئه‌وه وایه هیچ بۆ نه‌كرابێت و دیسان نه‌خۆشیه‌كه زیاد ده‌كاته‌وه و سه‌رله‌نوێ ده‌بێت ده‌ست بكه‌ینه‌وه به پێدانی چاره‌سه‌ر".
ئێستا 150 نه‌خۆش ده‌رمانیان لێبڕاوه دوای جه‌ژن ده‌بێت به 300 كه‌س و زیاتر، كه پێویستیان به چاره‌سه‌ره
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێستا 150 نه‌خۆش ده‌رمانیان لێبڕاوه دوای جه‌ژن ده‌بێت به 300 كه‌س و زیاتر، كه پێویستیان به چاره‌سه‌ره، راسته چاره‌سه‌ره‌كه گرانه و له وڵاتانی دراوسێش به بێبه‌رامبه‌ر نیه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌مان پێشكه‌شكردوه ده‌بێت راشكاو بین، یان ده‌توانین به‌رده‌وام بین، یان قه‌یرانێكی دارایی روی تێكردوین و ناتوانین خزمه‌تگوزاریمان به‌رده‌وام بێت وه‌كو ساڵانی 2017 و 2018 كه یه‌كه‌م بوین له‌سه‌ر ئاستی عێراق، من یه‌ك گه‌ره‌نتی ده‌ده‌م ئه‌وه‌ی واقع بێت بۆ رای گشتی ده‌ربخه‌م، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌روی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و داراییه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاربدرێت كه بودده‌ی تایبه‌ت ده‌رخانبكرێت و ده‌توانم بڵێم له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، با بڕیارێك بدرێت پاره‌ی سندوقی كۆمه‌ك بۆ توشوبانی شێپه‌نجه له خزمه‌تی توشبوانی شێرپه‌نجه و سه‌نته‌ره‌كانی شێرپه‌نجه خه‌رج بكرێت".
بۆچی ده‌بێت له 2017 و 2018 پاره‌ی نه‌ختینه زیاتر بوه له ئێستا له‌كاتێكدا جگه‌ره و مه‌شروب و ئۆتۆمبێل زیاتره له ساڵانی رابردودا
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئێستا هه‌ژماری سندوقی شێرپه‌نجه تایبه‌ت به توشبوانی شێرپه‌نجه له پارێزگای سلێمانی كه ئێستا له بانكی باخانه چه‌ندی تیایه؟، د. یاد نه‌قشبه‌ندی وتی، "یاسای سندوقی شێرپه‌نجه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركراوه تایبه‌ت بوه به ته‌رخانكردنی ئه‌و باجه‌ی كه له ژینگه، جگه‌ره، خواردنه كحولییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، بۆچی ده‌بێت له 2017 و 2018 پاره‌ی نه‌ختینه زیاتر بوه له ئێستا له‌كاتێكدا جگه‌ره و مه‌شروب و ئۆتۆمبێل زیاتره له ساڵانی رابردودا، كاتێك ئه‌و بڕه دیاریكراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له ساڵی 2012 سه‌ردانكردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه 50 نه‌خۆش بوه و توشبو له ساڵێكدا هه‌زار بوه، ئێستا رۆژانه 600 كه‌س سه‌ردان ده‌كه‌ن و ساڵانه‌ش سێ هه‌زار كه‌س توش ده‌بن، كه‌واتا ده‌بێت یاساكه ته‌عدیل بكرێت و پێویسته كارگه‌كانی تیادا بن كه یه‌كێكن له هۆكاره‌كانی پیسبونی ژینكه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه‌ش پیسبونی ژینگه‌یه".
ده‌بێت بڕیارێك بدرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی دێته ناو سندوقه‌وه بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه و له هیچ قه‌یرانێكدا بۆ هیچ شتێكی دیكه خه‌رج نه‌كرێت
وتیشی، "ده‌بێت بڕیارێك بدرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی دێته ناو سندوقه‌وه بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه و له هیچ قه‌یرانێكدا بۆ هیچ شتێكی دیكه خه‌رج نه‌كرێت و ده‌سه‌ڵات بدرێت به سندوقی شێرپه‌نجه و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كان كه مانگانه سێ بۆ پێنج ملیار دینار توانای خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌مان هه‌بێت، به‌حساب پاره‌مان زۆره، به ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، به‌ڵام بێینه سه‌ر فیعلی، داوای 100 هه‌زار بكه‌ین ره‌نگه بڵێن نیه!، من له مانگی 11ی 2021ه‌وه تا ئێستا ملیارێك و 500 ملیۆن دینار له ژوری حساباته‌كه‌م و یه‌ك دیناری خه‌رج نه‌كراوه و هه‌مو پاره‌كه هی سندوقه، به‌ڵام ده‌ڵێن پاره‌ی تیادا نیه، له‌به‌رخه‌رجنه‌كردنی پاره وامان لێهاتوه كه ده‌مانه‌وێت ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بكڕین كۆمپانیاكان پێمان نافرۆشن له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێن هی سندوقه و پاره‌مان بۆ خه‌رج ناكرێت، ئه‌م گرفته ده‌بێت به‌زوترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و چه‌كانه‌ش كه‌ڵه‌كه ده‌بن، هه‌رچه‌نده به‌هۆی فشاره‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوه‌وه له‌لایه‌ن بانكی باخانه‌وه 70 ملیۆنمان بۆ خه‌رجكرا، به‌ڵام كێشه‌كه به‌و پاره‌یه چاره‌سه‌ر ناكرێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پاره‌كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كه یان بۆ مه‌به‌ستی دیكه خه‌رجكراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا وتی، "دو حاڵه‌ته‌كه، یه‌كه‌م، حسابات نایه‌ته‌وه سه‌ر هه‌ژماره‌كه وه‌كو پێشتر، دوه‌میش، ره‌نگه بۆ موچه خه‌رجكرابێت، چونكه به بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وله‌ویه‌ت له پاره‌ی بانكه‌كان بۆ موچه‌یه، له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌یرانی نه‌ختینه هه‌یه له بانكه‌كان".
ئێستا رۆژانه 15 حاڵه‌تی نوێ تۆمار ده‌كرێت و ده‌توانم بڵێم 9 بۆ 10 حاڵه‌تی هی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ریه‌تی
په‌یوه‌ست به ئاماره‌كانی شێرپه‌نجه له پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا وتی، "ئێستا رۆژانه 15 حاڵه‌تی نوێ تۆمار ده‌كرێت و ده‌توانم بڵێم 9 بۆ 10 حاڵه‌تی هی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ریه‌تی، ئه‌وه‌ی دیكه هی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، رۆژانه 600 كه‌س سه‌ردانمان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر و چه‌ندین جۆر پشكنین، ساڵانه‌ش زیاتر له سێ هه‌زار توشبوی نوێی شێرپه‌نجه تۆمارده‌كرێت، ساڵانه بودجه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا 80 ملیۆنه، كاتێك ئه‌م ته‌خمینه كراوه، كه توشبو له خوار سێ هه‌زاره‌وه بوه، به‌ڵام ئێستا زیاتر له سێ هه‌زاره‌وه‌یه و پێویسته پلانی وردمان هه‌بێت و به‌رنامه‌یه‌كی وردی خزمه‌تگوزاریمان هه‌بێت كه له هه‌مو دونیادا حكومه‌ت به ته‌نیا ناتوانێت روبه‌ڕوی شێرپه‌نجه ببێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له پاڵپشتیه‌كانی هیوا، خێرخوازانن، به‌ڵام پێویستمان به پلان هه‌یه و له په‌نای دابینكردنی ده‌رمان و ئامێر ده‌بێت كار له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ی شێرپه‌نجه بكه‌ین و هۆشیاری ته‌ندروستی به تاك بده‌ین، ئه‌مه‌ش گرنگه چونكه بۆ نمونه توشبویه‌كی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئه‌گه‌ر له قۆناغی یه‌كدا ده‌ستنیشانبكرێت مانگانه حه‌پێكه نرخه‌كه 40 بۆ 50 هه‌زاره نه‌شمێنێت خۆی ده‌توانێت بیكڕێت، كه به‌رده‌وامیش هه‌یه، به‌ڵام هه‌مان نه‌خۆش كه ده‌ره‌جه چوار بێت، پێویستی به حه‌پێكه كه نرخه‌كه‌ی پێنج بۆ شه‌ش هه‌زار دۆلاره و ره‌نگه نه‌توانین بیكڕین و به‌رده‌وامیش نه‌بێت".